رۆیته‌رز: دژایه‌تیکرنا گه‌نده‌ليێ دعێراقێ دا زۆر سه‌خته
ئاژانسەکان-KDP.info-
ئاژانسی ڕۆیته‌رز، به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (حه‌سه‌ن ئه‌لیاسری)، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکیی عێراق، ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی بڵاوکردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، کارێکی سه‌خته.
(ئه‌لیاسری) بۆ ڕۆیته‌رزی ڕوون کردووه‌ته‌وه، که له حوزه‌یرانی ٢٠١٦ـەوە، ته‌نیا ساڵێک دوای ده‌ستبه‌کاربوونی، داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی داوه‌ته سه‌رۆکوه‌زیران، به‌ڵام داواکه‌ی په‌سه‌ند نه‌کراوه، هه‌رچه‌ند ئه‌و هه‌ر سوور بووه له‌سه‌ر وازهێنان، به‌ڵام ڕێککه‌وتوون تا که‌سێک داده‌نێن، بمێنێته‌وه.
(ئه‌لیاسری) ده‌ڵێت: ”دۆسییەکانی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا زۆر گه‌وره‌ن و له خراپیی باری گوزه‌رانەوە تا لێکۆڵینه‌وه له چۆکدادان به‌رانبه‌ر داعش له چه‌ندین شاری عێراقدا ده‌گرێته‌وه.”
(ئه‌لیاسری) دەشڵێت: ”به‌شی زۆری هۆی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی له ده‌سته‌که ئه‌وه‌یه که له کۆی ١٢ هه‌زار دۆسییە، که ئه‌وان کاریان تێدا کردووه، دەسەڵاتە پێوه‌ندیداره‌کان ته‌نیا له ١٥%ی‌دا کاریان کردووه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی