یوئێن: پاقژكرنا عێراق و سووریايێ ژ چەکى، 50 سال دڤێن
هه‌ولێر-KDP.inf-
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند، لانیکه‌م 40-50 ساڵی ده‌وێت تا خاکی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و تورکیا له پاشماوه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و مین و بۆمبی چێندراو پاک بکرێنه‌وه.
بەپێی هەواڵێکی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، (ئه‌جنا مه‌رکه‌لۆو) سه‌رۆکی ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مین، له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا پێشبینی کردووە کە ده‌یان ساڵی بوێت تا هه‌ردوو وڵاته‌که پاک بکرێنه‌وه له پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و له زۆربه‌ی شوێنه‌کان مادده‌ی نه‌ته‌قاوه ده‌دۆزینه‌وه، لەو ڕووەوە بارودۆخی عێراق و سووریای بە ئه‌وروپا دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان شوبهاندووە.
سه‌رۆکی ئاژانسی یوئێن بۆ کاروباری مین هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “به‌پێی مه‌زه‌نده‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ساڵانه بایی 170-180ملیۆن دۆلار خه‌رجی کارکردنی ده‌وێت بۆ پاککردنه‌وه‌یان له ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی دوای شه‌ڕ له‌و ناوچانه‌دا که داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو. له‌م بڕه پاره‌یه، ساڵانه 50ملیۆن دۆلاری به ته‌نیا بۆ پاککردنه‌وه‌ی موسڵه له ته‌قه‌مه‌نی.” لەو بارەیەوە بەرپرسەکەی یوئێن داوای له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کرد، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ ئاواره و په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه جێی خۆیان، پێویسته پاره دابین بکه‌ن بۆ پاککردنه‌وه‌ی شوێنه‌کانیان له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی