زه‌لامه‌كێ چینی هه‌يڤه‌كه ب ئاراسته‌یه‌كێ شاش پایسكلى دهاژۆت
K24 – هه‌ولێر:
كرێكارێكی چینی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه‌ی پاره‌ی تكیتی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دابین بكات و بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی سه‌ر ساڵی چینی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ر به‌رێت، بڕیاریداوه به پایسكل گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێبكات.
به‌ڵام ئه‌و كرێكاره چینییه، دوای یه‌ك مانگ لێخوڕینی پایسكل و بڕینی 500 كلیۆمه‌تر، ئینجا زانیویه‌تی به ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌ڕوات و پێچه‌وانه‌یه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی “بیبڵز ده‌یلی” ئه‌و كرێكاره، ویستوویه‌تی له شاری ریزهاو، رۆژهه‌ڵاتی چین به ئاراسته‌ی چیچیهار گه‌شت بكات و ماوه‌ی نێوان ئه‌و دوو شوێنه، كه 1600 كیلۆمه‌تر، به پایسكل ببڕێت، چونكه نه‌یتوانیوه پاره‌ی تكیتی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دابین بكات.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، ئه‌و كرێكاره توانای خوێندنه‌وه‌ی هێما و نیشانه‌كانی نه‌بووه و خوێنده‌وار نه‌بووه، بۆیه نه‌یزانیوه به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌كه‌ی ده‌ڕوات، تا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتێك كرێكاره‌كه شه‌رحی حاڵی خۆی ده‌كات، پۆلیس و خۆبه‌خشان، پاره‌ی بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه و تكیتێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری بۆ دابین ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه لای ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له چیچیهار و ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بگێڕێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی