ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

40 سالا به‌رى نۆكه‌ گەشتێن ئاسمانی بله‌زتربوون

40 سالا به‌رى نۆكه‌ گەشتێن ئاسمانی بله‌زتربوون

نه‌وا812017520-signs-youre-an-airplane-nerd

لە ڕۆژگاری ئێستاماندا گەشتێك لە نیویۆركەوە بۆ هیوستنی ئەمریكا، 4 كاتژمێر دەخایەنێت، لەكاتێكدا پێشتر تەنها 2 كاتژمێرو 30 خولەك دەخایەنێت.

بەپێچەوانەی ئەو پێشكەوتنەی بواری تەكنەلۆژیا بەخۆیەوەبینی، لەئێستادا گەشتەكان كاتێكی زۆرتری پێویستە بەبەراورد لەگەڵ 40 ساڵ پێش ئێستا.

رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی لە بابەتێكیدا ئاماژە بە هۆكاری خاوی گەشتەكان دەكات لە ئێستادا و ئەوەش بۆ نرخی سوتەمەنی فڕۆكە دەگەڕێنێتەوە بەجۆرێك رێژەی نرخی سوتەمەنی چوار هێندەو نیو بەرزبۆتەوە. لە پێشودا نرخی هەر لیترێك بەنزین تەنها 0.15 دۆلار بووە، بەڵام لەئێستادا 0.66 دۆلارە. هەربۆیە كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی پێیان باشە كە ساڵانە زیاد لە ملیۆنان دۆلار پاشەكەوت بكەن لەبەرامبەر كڕینی رێژەیەكی كەمتری سوتەمەنی ئەگەرچی گەشتیارەكانیش بەكاتێكی درەنگتر بگەنە شوێنی مەبەست.

لەساڵی 2008دا ئاژانسی (Associated Press) ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئەمریكی (JetBlue) بڕی 13 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار قازانج كردووە بەرامبەر تەنها دوو دەقە كاتی زیاتر بۆ هەر گەشتێك ئەمەش بۆتە تەكنیكێك كە زۆربەی كۆمپانیا گەشتیارییەكان پشتی پێدەبەستن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi