BMW بهێزترین تمبێلا خۆ نمایش دكت
باسنيوز:
كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهانی ئۆتۆمبێلی BMW تازه‌ترین و بەهێزترین ئۆتۆمبێلی خۆی له نەوەی سێیه‌م نمایش كرد، كه له رووی خه‌سڵه‌ته‌وه گۆرانكاری زۆری تێدا كراوه.
تۆڕی RTی رووسی راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله بڵاو كردووەته‌وه و نووسیویه‌تی پێكهاته‌ی پەیكەری ئۆتۆمبیله‌كه له هه‌ریه‌ك له ماده‌كانی ئاسن و ئه‌له‌منیوم و كاربۆن دروست كراوه.
BMW ئه‌م جاره گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا كردووه و توانای بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌یاندووەته 380 ئه‌سپ.
به‌رپرسانی كۆمپانیاكه ڕایانگه‌یاندووه ئاماده‌كاری ده‌كرێ بۆ نمایشكردنی ئۆتۆمبیله‌كه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ ئۆتۆمبیله‌كه بكه‌وێـته بازاره‌كانی جیهانەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی