ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کۆمپانیا سامسۆنگ: بەرهەمئينانا گالاکسی نۆت7 راگرت

کۆمپانیا سامسۆنگ: بەرهەمئينانا گالاکسی نۆت7 راگرت

رووداو – هەولێر244028Image1

کۆمپانیای سامسۆنگ روونکردنەوەیەک لەبارەی گالاکسی نۆت7 بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت؛ دوای لێکۆڵینەوە لەو کێشەیەیی لە گالاکسی نۆت7-دا هەبوو، دەرکەوت کێشەکە پەیوەستە بە پاتری مۆبایلەکەوە.

رۆژی دووشەممە 5-9-2016 کۆمپانیای سامسۆنگ روونکردنەوەیەکی لەبارەی گالاکسی نۆت7 بۆ بەکارهێنەرانی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیێنێت “وەک وەڵام دانەوەیەک بۆ ئەو حاڵەتەی لە گالاکسی نۆت7 روویدا، هەڵساین بە لێکۆڵینەوە و دەرکەوت کێشە هەیە و پەیوەستە بە باتری مۆبایلەکەوە”.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا کۆمپانیای گالاکسی ئاماژە بەوەشدەکات “لەسەر ئاستی جیهان ئاگادارکراینەوە بە روودانی تەنیا 35 حاڵەت، ئێستا کۆمپانیا هەڵساوە بە پشکنینی ورد لەگەڵ بریکارە فەرمییەکان بۆ دیاریکردنی ئەو پاترییەی ئەگەری کێشەیان هەیە لە بازاڕ”.

راشیدەگەیێنێت، لەبەر ئەوەی سەلامەتی بەکاربەران لە پێشەنگی کارەکانی سامسۆنگدایە، کۆمپانیا هەڵساوە بە راگرتنی بەرهەمهێنانی گالاکسی نۆت7.

کۆمپانیاكه بەکارهێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە کە ئەو کەسانەی خاوەنی مۆبایلی گالاکسی نۆت7ـنن، ئێستا کار بۆ گۆڕینیان دەکرێت بۆ ئامێری نوێ، بۆیە پێویستە بەکارهێنەران سەردانی نزیکترین سەنتەری خزمەتگوزاری سامسۆنگ بکەن، بۆ پشکنینی ئامێرەکان و گۆڕینی لەچەند هەفتەی داهاتوو.

ماوەیەکە بەکارهێنەرانی مۆباییلی گالاکسی نۆت7 لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە رووبەڕووی کێشە بووەتەوە، کۆمپانیای سامسۆنگیش لەو بارەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەدات، کە کۆمپانیا هەموو رێگەیەک دەگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi