عێراقێ رۆژێن بێنڤه‌دانان زێده‌كرن
K24 – هه‌ولێر:
له‌ژماره‌ی رۆژانی پشووی فه‌رمیدا، له‌سه‌ر ئاستی جیهان عێراق یه‌كه‌مه و به‌وهۆیه‌شه‌وه ساڵانه زیاتر له سی ملیار دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی دوا ریزبه‌ندییه جیهانییه‌كان بۆ ژماره‌ی رۆژانی پشوو له جیهان، ده‌ركه‌وتووه عێراق پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه و به‌جۆرێك له هه‌ندێك ساڵدا ده‌گاته سه‌د و په‌نجا رۆژ پشوو.
چونكه حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌ك پشوویه‌ك راده‌گه‌ینێت، ئه‌وه جگه له بوونی پشووی جێگیر.
لیژنه‌ی رۆشنبیریش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كه بۆ زیادكردنی رۆژانی پشوو بۆ سه‌د و هه‌شتا رۆژ له ساڵێكدا.
به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه ئابوورییه‌كان، ئه‌و پشووانه زیانی سی ملیار دۆلاریان له عێراق داوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی