حوزه‌یران 17, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆکێ فراکسیۆنا پارتی: دانانا قایمقامێ شنگال پێدڤى ب بجهئينانا ڕێککەفتنا شنگالێ يه‌

سەرۆکێ فراکسیۆنا پارتی: دانانا قایمقامێ شنگال پێدڤى ب بجهئينانا ڕێککەفتنا شنگالێ يه‌

نەینەوا-KDP.info-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پێی وایە، دانانی قایمقامی شنگال پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال، دەشڵێ: لە هەندێ پارێزگا بەهۆی کێشەی یاسایی دادگا گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی ڕەتکردووەتەوە.

ئەحمەد شێخ کەنعان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە هەندێ پارێزگا گۆڕانکاری ئیداری کرد، بەڵام دواتر بەهۆی کێشەی یاسایی دادگا گۆڕانکارییەکانی ڕەتکردەوە، بۆیە بەهۆی بڕیاری دادگا لە پارێزگای نەینەوا گۆڕانکاری ناکەین، تەنیا ئەو پۆستانە پڕدەکرێنەوە کە شوێنیان بەتاڵە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە نەینەوا گوتیشی: کێشەی گۆڕانکارییەکە لەوەدایە هەندێ پۆست هەیە دادگا پێی وایە لە دەسەڵاتی پارێزگادا نییە، تا ئەوە یەکلا نەکرێتەوە دەست بە گۆڕانکاری ناکەین.

لەبارەی دانانی قایمقامی شنگالیش شێخ کەنعان گوتی: پێشتر لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی پرێزگای نەینەوا پێکهاتبوو .. ئێمە وەک پارتی نەچووینە نێو لیژنەکە، چونکە دانانی قایمقام لە شنگال پەیوەیستە بە ڕێککەوتنی شنگال، واتە پرسی دانانی قایمقامی شنگال سیاسییە و پێویستە ڕێککەوتنی شنگال بۆ ئاساییکردنەوەی شنگال جێبەجێ بکرێت، ئەو لیژنەیەش کە گوایە قایمقام بۆ شنگال دیاری دەکات هەڵوەشاوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi