ئاب 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژنێن رزگاربوويێن دەستێ داعش د ره‌وشه‌كا ده‌روونى يا خراب دا دژين  

ژنێن رزگاربوويێن دەستێ داعش د ره‌وشه‌كا ده‌روونى يا خراب دا دژين  

رووداو – دهۆک

زۆرترین تووندوتیژی و سووکایەتی بە ژنان لەسەر دەستی داعش بە ژنە کوردە ئێزدییەکان کراوە. هەموو ئەوانەی رزگاریان بووە هێشتا لە ژێر زەبری تێکشکانی دەروونی و کەسایەتیدان.

چوار ساڵە شەهلای 22 ساڵ لە دەستی داعش رزگار بووە. هێشتا شوێنەواری ئەشکەنجە و لێدان لەسەر لەشی ماوە و دەستی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داخکراوە. بەڵام کاریگەریی دەروونیی برینەکان لەسەر ئەو زیاترن.

شه‌هلا عه‌زیز، رزگاربووی دەستی داعشە و دەڵێت، “لەوێ گەلێک سەختیمان چەشت. تا لەوێ رزگارمان نەبوو، ژیانمان خۆش نەبوو. لێیاندەداین و سەرمیان شکاند و دەستمیان داخکرد.”

پاکیزەیش ساڵێک و چوار مانگە لە سووریا رزگارکراوە، هێشتا ترسی ئەو لێدان و تووندوتیژییەی بەرامبەری کراوە لەسەر دەروونی ماوە و چارەسەری دەروونی وەردەگرێت.

پاكیزە محه‌ل، رزگاربووی دەستی داعشە و دەڵێت، “لە باغۆز رزگارم بوو و لەوێ زۆر سەختیم چەشت. برسی کراین، لێماندرا، فرۆشراین. تاوەکو ئێستا دەروونم ئاسوودە نییە. بەڵام سوپاس بۆ خوا هاتوومەتەوە نێو کەسوکاری خۆم.”

لە زۆربەی کەمپەکاندا ناوەندی تایبەت بۆ چارەسەری دەروونیی رزگاربووانی دەستی داعش دانراون. دەروونپزیشکەکان چارەسەریان دەکەن. ئەوانیش پێویستیان بە کەش و ژینگەیەکی گونجاوە تاوەکو کاریگەری لەسەر دەروونیان کەمبکەنەوە.

د. ئیلین عه‌بدولسه‌مه‌د، دەروونپزیشکە و دەڵێت، “زۆرینەی رزگاربووانی دەستی داعش کە دەهێنرێنە ئێرە تووشی نەخۆشیی دەروونی بوون. زۆربەیان زەبری دەروونی و خەمۆکییان هەیە.”

بەسەرهاتی زۆرینەی رزگاربووانی دەستی داعش وەک یەکە کە بریتییە لە ئەشکەنجە و ئازار و کڕین و فرۆشتن و سووکایەتی کە هەموویان بە تووندوتیژی دادەنرێن و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە قەدەخە کراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi