حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شێخ شامۆ: پەكەكە ل شنگال نوونەراتيا كوردێن ئێزدی ناكت

شێخ شامۆ: پەكەكە ل شنگال نوونەراتيا كوردێن ئێزدی ناكت

باسنيوز:

پەرلەمانتارێكی كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە شنگال نوێنەرایەتی كوردانی ئێزدی ناكات.

شامۆ شێخۆ، پەرلەمانتاری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پەكەكە نوێنەرایەتی خەڵكی شنگال ناكەن و تەنانەت پەكەكە لە ژێر ناوی تر بەشدارییان لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق كرد و دەنگێكی ئێكجار كەمیان لە شنگال هێنا، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە كە ئەوان هەرگیز نوێنەرایەتی ئێزدییەكان ناكەن”.

سەبارەت بەوەی كە پەكەكە لە ژێر ناوی چەند رێكخستنێكی سیاسی و چەكداری لە سنووری شنگال بوونیان هەیە، ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پەکەکە كار بۆ جێبەجێكردنی خواستی ئەجێندای دەرەكی لە ناوچەكە دەكەن و حكوومەتی عێراق كار ناكات بۆ دەركردنی میلیشیاكان لە شنگال.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi