حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حەیدەر شەشۆ:لڤينا پەكەكێ ل شنگال زێده‌بوويه‌

حەیدەر شەشۆ:لڤينا پەكەكێ ل شنگال زێده‌بوويه‌

رووداو – هەولێر

بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان رایگەیاند سەرباری بڕینی هاوكارییەكانیان لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام ئامادەنین شنگال چۆڵ بكەن ‌و، دەڵێ: ئەگەر ئێمەش لە شنگال بڕۆین، خەڵك بەتەواوەتی بێ‌ هیوا دەبن.

حەیدەر شەشۆ، بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕینی هاوكارییەكانیان لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە‌ و ئەو گرفتەیان چارەسەر نەكراوە، بەڵام وەکو جەختی لەسەر دەکاتەوە “ئێمە لە شنگال دەمێنینەوە، چۆڵی ناكەین، چونكە ئەگەر ئێمەش لە شنگال بڕۆین، خەڵكی بەتەواوەتی بێ‌ هیوا دەبن ‌و، ئەوەندەی دیكە كێشەی گەورە بۆ خەڵكی شنگال دروست دەبێت”.

بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان، باسی لەوەش كرد لە نەبوونی هێزە كوردییەكانی باشووری كوردستان، جموجۆڵی پەكەكە لە شنگال زیادی كردووە‌ “ماوەی 10رۆژێك دەبێت، جموجۆڵی پەكەكە لە شنگال زۆر زیادی كردووە، پەیوەندیشیان لەگەڵ حەشدی شەعبی باشە”.

بەهۆی ئەوەی لە دوای رووەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر، هێزی پاراستنی ئێزیدخان، لە شنگال مانەوە ‌و پابەندی دەوام نەبوون لەو شوێنانەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆی دیاریكردوون، هاوكارییەكانیان لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە راگیرا.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان پێشتر بە (رووداو)ی راگەیاندبوو “هێزی پاراستنی ئێزیدخان پابەندی دەوامی ئاسایی خۆیان نەبوون لەو شوێنانەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆی دیاری كردبوون، بۆیە مووچە ‌و هاوكارییەكانیان راگیراوە”.

بەگوتەی حەیدەر شەشۆ، هێزی پاراستنی ئێزیدخان، نزیكەی حەوت هەزار كەس دەبن، لە ماوەی رابردوودا وەكو قۆناخی یەكەم هەزار كەسیان وەكو لیوایەكی تایبەت خرانە سەر وەزارەتی پێشمەرگە ‌و، بڕیاربوو ئەوانی دیكەش بە چەند قۆناخێك بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

رۆژی سێشممە 17-10-2017 حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكان بەبێ شەڕ چوونە نێو شنگال و هێزەكانی پێشمەرگە كشانەوە، فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلەش لە راگەیێندراوێكدا ئەوەیان خستووەتەڕوو “لە شنگال پێشمەرگە ئێزدییەكان و گرووپێكی ئێزدی ناو حەشدی شەعبی، لەناوخۆیاندا رێككەوتوون كە شەڕ روونەدات و خوێن نەڕژێت و ئێزدییەكانی ناو حەشدی شەعبی چوونەتە ناو شاری شنگال”.

هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە ساڵی 2014 دوای هاتنی داعش بۆ شەنگال پێکهات و، بەرپرسەكەی حەیدەر شەشۆیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi