رێگەچارەیەکا نوو بۆ چارەسەريا پشتئێشێ
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ رێگایەکی دڵخۆشکەر پێشنیازدەکات بۆ چارەسەری پشتئێشە، کە بەدەرە لەو رێگا کلاسیکییانەی بە دەرمان یان نەشتەرگەری بەرەنگاری ئەو گرفتە بڵاوە، دەبنەوە.
توێژەرەکان لە زانکۆی ساپیێنزای ئیتاڵیا بوون و پشتیان بە بە بەکارهێنانی ترپەی لەرەلەری رادیۆیی ئاراستەکراو (image-guided pulsed radiofrequency treatment) بەستووە، کە بۆ ماوەی 10 خولەک ئاراستەی پشت دەکرێ.
لەو رێگە نوێیەدا دەرزییەک لەژێر رێنمایی وێنەی سیتی سکاندا ئاراستەی دیسکەکانی پشت و هەستەدەمارەکانی پشت دەکرێ و کاتێک گەیشتە شوێنە گونجاوەکە، ترپەکان ئاراستە دەکرێن.
توێژینەوەکە لەسەر 80 نەخۆش ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە لە 81%ی بەشداراندا پاش ساڵێک ئازارەکە کەمیکردووە، لە کاتێکدا کەسەکە بۆ هەر دانیشتنێکی چارەسەر، لە 10 خولەک زۆرتر کات تەرخاننەکراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی