“تيرۆرستێن داعش ژماره‌یه‌كا گرتيێن كوردێن ئێزدی بۆ حه‌ویجه ڤه‌گوهاستينه”
باسنيوز:
نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مووسڵ ده‌ڵێ تیرۆریستانی داعش ژماره‌یه‌ك له ڕفێنراوانی كوردانی ئێزدییان بۆ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه گواستووه‌ته‌وه.
به‌ره‌كات شه‌مۆ نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ بۆ(باس‌نیوز) گوتی: “تیرۆریستانی داعش ڕفێنراوانی كوردی ئێزدی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌گوازنه‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه سه‌دان ڕفێنراوی ئێزدی ئێستا له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ن و بردراون بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه”.
ده‌شڵێ زۆرجار داوامان له به‌غدا كردووه كه ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت بۆ ڕزگاركردنی ڕفێنراوانی كوردی ئێزدی ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنییان نه‌بووه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌دان ڕفێنراوی كوردی ئێزدی له ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگاركراون به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا زیاتر له سێ هه‌زار كوردی ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه ماون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی