نوونەرێ ئۆباما پشتی كۆمبوونا لگەل نادیا موراد:لگەل پالهوانهكێ كۆمبووم
رووداو – هەولێر
برێت مەکگۆرگ، نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ شەڕی دژی داعش لە نیویۆرک لەگەڵ نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و تاوانەکانی داعش دژی کوردانی ئێزدی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بوو.
برێت مەکگۆرک لە ئەکاونتی خۆی لە توویتەر ئاماژەی بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نادیە موراد کردووە و دەڵێت “لە دیدارەکەمدا بەرپرسیارێتی داعشمان لە بەرامبەر تاوانەکانی دژ بە ئێزدییەکان دووپاتکردەوە”.
نادیە موراد خەڵکی گوندی کۆچۆی سەر بە شنگالە و لە ئابی ساڵی 2014 هاوشێوەی هەزاران کەسی دیکەی کوردانی ئێزدی لە قەزاکەیان رفێندرا.
لە مانگی نۆڤەمبەری هەمان ساڵ نادیە موراد توانی لە بندەستی داعش خۆی رزگاربکات و بەرەو کەمپێکی پەنابەران لە دهۆک بکەوێتەڕێ.
رۆژی هەینی 17-9-2016 نادیە موراد بە باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوەیەکگرتووەکان دیاریکرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی