ل مۆزەخانا هۆلۆکۆست ل واشنتن جيهك بۆ جینۆسايدا شنگالێ دئێته ته‌رخانكرن
تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ
سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا كه ئه‌ندامی شاندێك بوو بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگەیاند: له ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌ی به‌ناوبانگی هۆلۆكوست له واشنتن به‌لێنیان دا شوێنێك له مۆزه‌خانه‌كه تایبه‌ت به جینوسایدی شنگال بکەن.
(سه‌یدۆ چه‌تۆ) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: ” لهسهردانمان بۆ ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا رۆژی 28-6ـی مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌ی به‌ناوبانگی هۆلۆكوست له واشنتن كۆبووینه‌وه و به‌ڵێنیان به‌ئێمه دا كه شوێنێكی تایبه‌ت به كاره‌سات و جینوسایدی شنگالیش له مۆزه‌خانه‌ی هۆلۆكوست دیاری ده‌كه‌ن .”
(سه‌یدۆ) گوتیشی” مۆزه‌خانه‌ی هۆلۆكوست له واشنتن به‌ناوبانگه و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كراوه له وڵاتان تێدا دانراوه و نمایش ده‌كرێن بۆ نمونه كاره‌ساتی رواندا و سریلانیوم و گرتوخانه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له سووریای تێدا بوو .
(سه‌یدۆ چه‌تۆ) زیاتر گوتیشی:” وێنه‌ی به‌ڵگه و دیكیومێنتی كاره‌سات و جینوسایدی شنگالمان گه‌یانده ده‌ست به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌كه به ڤیدیۆ و وێنه، تا له مۆزه‌خانه‌كه‌دا دابنرێن
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی