كوردێن ئێزدی:ده‌وله‌تا سه‌ربه‌خۆيا كوردستانێ ته‌نها گره‌نتیا دووباره‌نه‌بوونا فه‌رمان و كاره‌ساتايه
باسنيۆز:
به‌دڵنیاییه‌وه، هیچ بیركرنه‌وه‌یه‌ك هێنده‌ی بیركردنه‌وه له سه‌ربه‌خۆیی و لێكه‌وته‌وه خراپه‌كانی بێده‌وڵه‌تی، هزری مرۆڤی كوردی داگیر نه‌كردووه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌سێتیی نه‌بووه. هه‌ر ئه‌م باره، ده‌ره‌نجام په‌ڕیوه‌ته‌وه نێو ته‌واوی حزب و هێز و بزاڤه سیاسییه كوردستانییه‌كان. به‌و مانایه‌ی، هیچ پێشمه‌رگه و خه‌باتكه‌رێك شك نابه‌ین له كوردستان، جگه له حزبه ئایدیۆلۆجییه چه‌پڕه‌و یان به‌شێك ئیسلامییه‌كان نه‌بێت، هیچ ئامانجێكی غه‌یری سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كردبێته ئامانجی سه‌ره‌كی و ستراتیجی.
ئه‌م نه‌گۆڕه سیاسییه فیكرییه، هه‌ر ته‌نیا پێكهاته‌یه‌ك یان ئینتیمایه‌كی ئایینی یان نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشانكراوی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆزاییكییه له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئاینزاییه‌وه، گرتووه‌ته‌وه.
ئا لێره‌وه‌یه، له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا كه باسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له كوردستاندا گه‌رمه، كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستان، له كورد و له موسڵمانانی كوردستان گه‌ر به‌گوڕتر نه‌بن، بێ حه‌ماستر نین.
كوردانی ئێزدی، وه‌ك ڕه‌سه‌نترین پێكهاته‌كانی كوردستان، وه‌ك كه‌مینه‌یه‌كی ئایینی، وه‌لێ به‌شێكی جیانه‌كراوه و دانه‌بڕاو له نه‌ته‌وه‌ی كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه تا ئه‌مڕۆ له بن كاریگه‌رییه‌كانی كاره‌ساتی شنگالدا ده‌ژین، له هه‌مووان مكۆمتر و سوورترن كه ئاخۆ كه‌نگێ ناوچه‌كانی ئه‌مان دێته‌وه سه‌ر كوردستان، ئه‌مانیش ده‌بنه به‌شێك له كوردستانی سه‌ربه‌خۆ. كوردانی ئێزدی پێیانوایه، ته‌نیا سه‌رخۆبوونی كوردستان، گره‌نتیی دووبارنه‌بوونه‌وه‌ی فه‌رمان و كاره‌ساته‌كان ده‌كات.
به‌و هۆیه‌شه‌وه كه زۆربه‌ی ناوچه ئێزدینشینه‌كان ده‌كه‌ونه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئێزدییان له هه‌مووان په‌له‌تریانه هه‌رچی زووتره ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، تا بۆ یه‌كجاری هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به عێراقه‌وه نه‌مێنێت و چاره‌نووسیان به كوردستانه‌وه گرێ بدرێت.
میر حازم ته‌حسین به‌گ، جێگر و نوێنه‌ری میری ئێزدییان له كوردستان و دنیادا، له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه‌وه به (باس)ی ڕاگه‌یاند “ڕٍیفراندۆم، باشترین ڕێگه‌چاره‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه ئێزدینشینه‌كان و شنگال و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر كوردستان”… ته‌ئكیدیشی كرده‌وه “كوردانی ئێزدی یه‌كه‌مین پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بن، چونكه كوردستان نیشتیمانیانه و هه‌موو پیرۆزییه‌كانی ئێزدییان له‌سه‌ر خاكی كوردستانن”.
لای خۆیه‌وه، بابا چاوێش، زانای ئایینیی ئێزدی و گه‌وره خزمه‌تكارانی مه‌زاری لالشی نوورانی، ده‌ڵێت: “په‌رستگای لالش له كوردستاندایه، هه‌موو مێژوو و پیرۆزییه‌كانیشمان هه‌ر لێره‌یه، حه‌جی ئێزدییان له لالشه كه له ناوجه‌رگه‌ی كوردستاندایه، بۆیه ئێمه نه‌ك هه‌ر كورد و كوردستانیی ڕه‌سه‌نین، ئێمه كوردستان هه‌موو شتێكمانه و كوردستان بۆ ئێمه‌ی ئێزدی جیاوازتره له خه‌ڵك، بۆیه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ ئێمه له خه‌ڵكانی تر جیاوازه و پێمانوایه مافێكه و ده‌بێت كورد و كوردستان بیگه‌نێ”.
نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی كوردستان، شێخ شامۆ، ده‌ڵێ: “ئێمه پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی كورد و كوردستانین زۆریشمان قوربانی بۆ كوردستان داوه و له ڕووی ئایینییشه‌وه، 74 فه‌رمانمان به‌سه‌ردا هاتووه، بۆیه باشترین و یه‌كجاریترین چاره‌سه‌ر بۆ ئێمه‌ی كوردانی ئێزدی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانمانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.
له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆییشه‌وه، شێخ شامۆ، گوتی “به‌دڵنیاییه‌وه، كوردانی ئێزدی یه‌كه‌مین پشتیوان و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بن، چونكه یه‌كه‌مین سوودمه‌ند ده‌بن له سه‌ربه‌خۆیی و بۆ یه‌كجاری مه‌ترسیی فه‌رمان و كاره‌سات بۆ سه‌ر ئێزدییان ناهێڵێت”.
سه‌عید جردۆ، نووسه‌ر و توێژه‌رێكی شنگالییه له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه گوتی: “ئێمه‌ی ئێزدییان و به‌تایبه‌تی شنگالییان، باجێكی زۆر قورسی دووری و دابڕانمان له كوردستان داوه، نه‌ك ئێستاش بگره به درێژایی مێژوومان”…
گوتیشی: “ته‌عریبكرنمان، كوشتنمان، فه‌رمانه‌كان، كاره‌ساتی شنگال و ته‌قینه‌وه‌كانی سیبا و گرعزێر، هه‌موو ئه‌م كاره‌ساتانه ئه‌نجامی دووره‌ده‌ستیمانه له كوردستان”.
ڕاشی گه‌یاند: “ده‌مێك ڕیفراندۆم بكرێت، پێویسته یه‌كه‌مین شوێن له ده‌ڤه‌ری شنگال و ئێزدخاندا بكرێت”.. ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: “ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرێت، ئێزدییه‌كان یه‌كه‌مین كه‌س ده‌بن پشتیوانیی ده‌كه‌ن و پێشمه‌رگایه‌تی و داكۆكیی لێ ده‌كه‌ن”.
لای خۆیه‌وه، توێژه‌ر، داوود ختاری، له‌و باوه‌ڕه‌دایه: “ئێزدییان یه‌كه‌مین سوودمه‌ند ده‌بن له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، چونكه هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی تا ئێستێ لێی بێبه‌شن بۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و جیاكارییه‌ی به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ریاندا دێت، نامێنن”.
ختاری ده‌ڵێت: “ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تییشه بۆ كێشه موزمینه‌كانی ڕۆهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئاخر ته‌واوی كێشه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه و نه‌بوونی ئاشتی، زاده‌ی ناعه‌داله‌تی و زوڵم و زۆرن، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ڕاستكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌یه كه ئه‌م ناوچه‌یه گیرۆده‌یه‌تی و زامنی گێڕانه‌وه‌ی ئاشتییه‌كی ونبووه”.
هونه‌رمه‌ندی ناسراو و خۆشه‌ویستی نێو ئێزدییان و شنگالییان، ده‌خیل ئۆسمان، كه ئێستێ بووه‌ته پێشمه‌رگه و داكۆكی له شنگال و ئێزدییان ده‌كات به‌رانبه‌ر تیرۆریستانی داعش، ئاوا باسی زه‌رووره‌تی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات: “ئێمه‌ی كورد قوربانیی زۆر مه‌زنمان داوه، له‌وه زیاتر چییه كه ئێمه له سه‌ده‌ی 21داین و ئه‌مڕۆ كچ و خوشكودایكمان له بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت، منداڵ و گه‌نج و پیرمان به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه و له‌سه‌ر جاده گولله‌بارن ده‌كرێن، سه‌رباریش خاكوئاومان داگیر ده‌كه‌ن و ته‌عریبمان ده‌كه‌ن، ئه‌رێ له‌م قوربانییه زیاتر هه‌یه؟”… ئۆسمان هاواری كرد: “ئه‌ی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان… به‌سه داگیركاری و زوڵم، به‌سه ڕاووڕووتكردنی خاك و نیشتیمانمان، ڕوو له هه‌موو كوردیش ده‌كه‌م ده‌ڵێم: به‌سه بنده‌ستی، ئێمه‌ش ده‌بێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمانمان هه‌بێت، وه‌رن هه‌موو برا بین و پێكه‌وه خاك و وڵاتی خۆمان ڕزگار بكه‌ین”.
ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار، خدر خه‌ڵات، له باشیك، له‌وباوه‌ڕدایه: “ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ساڕێژكردنی برینه قووڵه‌كانی ئێزدییان و زامن و گره‌نتیی كۆتاییهاتنی فه‌رمان و كاره‌ساته‌كانیانه”.
گوتیشی: “ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕاستییانه هاوكاریی كوردانی ئێزدی ده‌كه‌ن، با هاوكار بن له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا”… ئاماژه‌شی دا: “ئێزدییان میلله‌تێكی لاشه‌ڕ و ئاشتیخوازن، به‌ڵام چونكه له كوردستانی نیشتیمانیان دوور بوون، دووچاری كاره‌ساتی زۆر گه‌وره بوونه‌ته‌وه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانمان بۆ سه‌ر كوردستان و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان خه‌ونی له مێژینه‌ی ئێزدییانه”.
سۆزان سه‌فه‌ر، چالاكوانی مه‌ده‌نی و سه‌رۆكی ڕێكخراوی (داك) بۆ گه‌شه‌پێدانی ئافره‌تانی ئێزدی ده‌ڵێت: “به‌كورتی كورمانجی، تا كوردستان، به شنگال و باشیك و بازان و ته‌لكێف و ته‌واوی ناوچه ئێزدیینشینه‌كانه‌وه، نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كوردستان، له مه‌ترسیی فه‌رمان و جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژیی ڕزگارمان نابێت”.
خاتێ شنگالی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی (كچانی ڕۆژ) بۆ پێشمه‌رگه ئێزدییه‌كان، هاوڕایه له‌گه‌ڵ زه‌رووره‌تی ڕیفراندۆم و گه‌ڕانه‌وه‌ی شنگال و ناوچه‌كانی دیكه بۆ سه‌ر كوردستان و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و گوتی: “ئه‌م هێزه‌ی ئێمه، كرۆكی هێزی ئافره‌تانی ئێزدییه بۆ داكۆكیكردن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و گره‌نتیكردنی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمان و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی به‌گشتی و به‌سه‌ر ئافره‌تانی ئێزدییدا به‌تایبه‌تی هاتووه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی