ته‌مموز 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەمریکا 200 ملیۆن دۆلارێن دى ب قەر دده‌تە پێشمەرگەى

ئەمریکا 200 ملیۆن دۆلارێن دى ب قەر دده‌تە پێشمەرگەى226571Image1

رووداو- ھەولێر

ئەمریکا بڕی 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بە قەرز دەداتە سوپای عێراقی لەو بڕەش 200 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخاندەکرێت، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەگەش دەڵێت: ” ئەمریکا 415 ملیۆن دۆلار وەکو ھاوکاری دەداتە پێشمەرگە”.

رۆژی 29-6-2016 ھەر یەک لە ھۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق و سیتوارت جۆنس، باڵیۆزی ئەمریکا یادداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد کە تێیدا واشنتن بڕی 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار دەداتە بەغدا لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکانی دیکە.

بەپێی ئەو رێککەوتنە حکومەتی عێراق بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان تەرخان دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی، ھەروەھا حکومەتی عێراقی بەڵێنیی داوە بڕی پارەی دیکە لەو قەرزە بۆ ھێزەکانی حەشدی شەعبی تەرخانبکات.

جەبار یاوەر، ئەمنیداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “ئەمریکا بەڵێنی دابینکردنی 415 ملیۆن دۆلاری وەکو یارمەتی و ھاوکاری بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستانداوە، بەڵام ئاگاداری ئەو200 ملیۆن دۆلارە نین کە وەک قەرز لەنێوان ئەمریکا و عێراق باسی لێوەکراوە، ئەم بابەتە پەیوەستە بە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە چەند جارێک داوای لە وڵاتانی ئەوروپی کردووە لەو قەرزە نێودەوڵەتییانە پشکی17% ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە بدەن”.

ئەو 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلارەی کە بڕیارە واشنتن وەکو قەرزی درێژخایەن بیداتە بەغدا، بۆ دابینکردنی چەکی پێشکەوتووە بۆ ھێزی ئاسمانی و زەمینی عێراق و خێراکردنی پرۆسە سەربازییەکان دژی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانیان لە ژێر دەسەڵاتی داعش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi