ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئيرۆ 62 ساڵ بسەر شۆڕه‌شا مەزن يا ئەیلوولێ دا ده‌رباز دبن  

ئيرۆ 62 ساڵ بسەر شۆڕه‌شا مەزن يا ئەیلوولێ دا ده‌رباز دبن  

باسنيوز:
62 ساڵ لەمەوبەر دوای ئەوەی کە حکوومەتی عێراق سوور بوو لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی گەلی کوردستان، شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی مستەفا بارزانیی نەمر بۆ بەرگری لە ماف و خاک و سەروەرییەکانی گەلی کوردستان دەستی پێ کرد.

حکوومەتی ئەوسای عێراق بەڵێنی دابوو دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت و پێکەوەژیانی سیاسی بچەسپێنێت، بەڵام لە بەڵێنەکانی خۆی پاشگەز بووەوە و نە تەنیا پرەنسیپەکانی شەراکەت و پێکەوەژیانی پێشێل کرد، بەڵکوو ڕێگە مەدەنییەکانی خەباتیشی داخست و بە ئاگر و ئاسن هێرشی کردە سەر خاک و گەلی کوردستان، بۆیە گەلی کوردستان بۆ بەرگری لە ماف و سەروەرییەکانی خۆی بە ڕابەرایەتیی مستەفا بارزانیی نەمر لە ڕۆژی 11ی ئەیلوولی 1961 دەستی بە خەباتی چەکداری کرد کە بە درێژترین و بەرهەمدارترین شۆڕشی مێژووی خەباتی گەلی کوردستان دادەنرێت.

مستەفا بارزانی لە ساڵی 1946 سوپاسالاری کۆماری کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. دوای ڕووخانی ئەو کۆمارە بە پیلانگێڕیی چەند دەوڵەتێک، مستەفا بارزانی و هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان، کە ببوونە هێزی چەکداری کۆمار و لەژێر فەرمانی پێشەوا قازی محەمەد، یەکەم سەرکۆماری کوردستاندا بوون، بە پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس، ئاوارەی یەکێتیی سۆڤیەتی ئەوکات بوون.

دوای ئەوەی عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی 1958 کودەتای سەربازیی لە عێراق کرد و ڕژێمی حوکمڕانیی پاشایەتیی لە عێراق بۆ ڕژێمی کۆماری گۆڕی، بەڵێنی پێدانی مافەکانی بە گەلی کوردستان دا و داوای لە مستەفا بارزانی کرد بگەڕێتەوە، بەڵام دوای نزیکەی سێ ساڵ، عەبدولکەریم قاسم و ڕژێمەکەی لە پێدانی مافەکان بە گەلی کوردستان پەشیمان بوونەوە.

شۆڕشی ئەیلوول کە لە 11ی ئەیلوولی 1961 دەستی پێ کرد، توانیی بە نۆ ساڵ چۆک بە ڕژێمی عێراق دابدات و ناچاری بکات دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێ، بەمەش ئامانجی شۆڕشەکە کە حوکمی زاتی بوو بۆ کوردستان بەدی هات و سەرکەوتوو بوو.

دوای سەرکەوتنی شۆڕش لە ڕۆژی 11ی ئاداری 1970، شۆڕشی کوردستانی باشوور و ڕژێمی عێراق ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆ کرد کە تێیدا مافە سیاسی، ئابووری و کولتوورییەکانی گەلی کوردستان هاتووە و سیستەمی حوکمی زاتی (خۆبەڕێوەبەری لە چوارچێوەی عێراقدا) بۆ کوردستان دامەزرا.

شۆڕشی مەزنی ئەیلوول شۆڕشی هەمووان بوو، شۆڕشی هەموو جیاوازییەكان بوو، كۆكەرەوەی گەل و ئاییندەبین بوو، هەربۆیە زوو بەرهەمەكانی چنییەوە و ڕژێمی بەغدای ناچار كرد كە بێن لە دامێنی چیا سەركەشەكانی كوردستان لەناو خێمە و بارەگا سادەكانی شۆڕشدا داوای دانوستان لە ڕابەری نەتەوە، سیمبولی ئازادیی گەل (مستەفا بارزانی) بكات، كە ئەنجامەکەی ڕێككەوتننامەی مێژوویی 11ی ئاداری 1970 بوو. ئەو ڕێككەوتننامەیەی بووە بەڵگەنامەیەكی مێژوویی و بناغەیەكی پتەو بۆ هەموو ئەو دەستكەوتانەی دواتر بەدی هاتن. ئەوەش یەكەم جار بوو كە شۆڕشێكی كوردستانی بتوانێت بە ئامانج بگات و دروشمی خۆی بێنێتە دی و سەركەوتنە سەربازییەكانی بكات بە دەستكەوتی سیاسی و مافی نەتەوایەتی و نیشتیمانی بەدەست بهێنێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi