وەزیرێ دەرڤە یێ رۆسیا دێ سەرەدانا ھەرێما کوردستانێ کت
باسنيوز:
وەزیری دەرەوەی کۆماری رووسیای ڤفیدڕال سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی مانگی داهاتوو (مانگی 10ـی 2019)سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
میخائیل بۆگدانۆڤ ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هەولێر و مۆسکۆ کردووە و رایگەیاندووە، ”رووسیا پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ کوردستان هەیە“.
کوردستان 24 بڵاوی کردووەتەوە، کە سێرگی لاڤرۆڤ لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی