وهزیرێ دارایی و ئابووری : پێتڤيە بەغدا بەردەوام بت لسهر هنارتنا مووچێ فەرمانبەرێن ههرێما كوردستانێ
كوردستان تيڤى:
بهپێی ڕاگهیاندراوێكى وهزارهتى دارایی و ئابووری ههرێمى كوردستان كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ڕایدهگهیهنن ستیڤ فەیگن، كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد لەگەڵ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری كۆبووە.
ڕاشیدهگهیهنن لهسهرهتای كۆبوونەوەكە ستیڤ فەیگن، كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان باسی لە دەست بەكاربوونی كرد وەك كونسوڵی نوێی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، پاشان رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی ئاراستە كرد و ئاماددەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربڕی كە وەك چۆن لەگەڵ كونسوڵی پێشوو هەماهەنگی هەبوە لە ئێستاشدا بەردەوامی دەدرێت بەو هاوكاری و هەماهەنگیە.
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیاندراوهكهى دارایدا هاتووه ، لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەگەڵ بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكان رێباز حەملان، رونیكردەوە وەك چۆن هەرێم پابەندە بە لێكتێگەیشتنەكانی لەگەڵ بەغدا پێویستە حكومەتی ناوەندیش بەردەوام بێت لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران ومافی خەڵكی كوردستان لە بودجەی عێراق دابین بكریت كە ئێستا ئیستیحقاقی هەرێم بڕدراوە و نادریت.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوە باس لە هاوكاریەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كرا بۆ هەرێمی كوردستان و گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە، لایخۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەكرد كە پێویستە رەچاوی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و دۆخی بازاڕی هەرێم و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنورەكان بكرێت لەو گۆڕانكاریانەی لە ناوچەكە روودەدەن.
لهكۆتا دارایی و ئابووری ههرێم ڕایدهگهیهنن ، چاكسازیەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بواری باج، گومرگ و بانك تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، هەردوولا بە گرنگیەوە باسیان لەو هەنگاوە كرد كە لە ئێستادا وەزارەتەكە قۆناغی گرنگی لە بەئەلیكترۆنیكردنی بانكەكان بڕیوە بەمەستی خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی