رۆنكرنه‌ك ده‌رباره‌ی ده‌ستپێكرنا سالا نوو يا خووندنێ دئێته دان
SNN:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن راده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام راده‌گیرێت و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كه‌ی SNN ره‌تناكاته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت: تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه.
كه‌ریم له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بهSNNی راگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی كردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندن له ئه‌مساڵدا نه‌دراوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌فه‌رمی له 22ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌وامی فه‌رمی خوێندنگه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی SNN، له 22ی 9ی 2018، زه‌نگی نوێی ساڵی نوێی خوێندن لێده‌درێت، به‌ڵام دوو رۆژ دوای ئه‌و به‌رواره واته له24 مانگه‌وه بۆ سه‌ره‌تای مانگی 10 ده‌وام راده‌گیرێت، به‌هۆی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
لای خۆشیه‌وه، مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بهSNNی راگه‌یاند”دوێنێ له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده دانیشتنم هه‌بو، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا باسی دواخستنی ده‌وامم له‌گه‌ڵیدا كرد، هیچ شتێكی له‌وشێوه‌یه له‌ئارادا نییه پرۆسه‌ی خوێندن له‌دوای 22 مانگه‌وه دوابخرێت”.
وتیشی”واده‌ی كردنه‌وه‌ی خوێندنگاكان له ئه‌مساڵدا هیچ گۆڕانكاری تێدا ناكرێت و ده‌وامی خوێندنگه‌كان له‌كاتی خۆیدا ده‌ستپێده‌كات، تائێستاش هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی خوێندن نییه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی