22ى هه‌يڤێ زه‌نگا خووندنێ ل هه‌رێما كوردستانێ دێ لێده‌ت
رووداو – هه‌ولێر
22ـی ئه‌م مانگه ده‌رگەی قوتابخانەکان ده‌كرێنه‌وه و یه‌كه‌م رۆژی ئەمساڵی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
سامان سیوه‌یلی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (رووداو)ی راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا بڕیاره‌كه ئەوەیە ده‌رگەی قوتابخانەکان له واده‌ی خۆیاندا بكرێنه‌وه و هیچ بڕیارێك نییه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانەوە دوابخرێت. “ته‌نیا ره‌نگه ئه‌و
چه‌ند رۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تیێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئاماده‌كاری ده‌كرێت، بكرێته پشوو”.
سیوه‌یلی راشیگەیاند، هه‌ر كات بڕیاره‌كه گۆڕدرا پێشوه‌خت راده‌گه‌یێندرێت، بۆیه پێویسته قوتابییان و مامۆستایانیش ئاماده‌كاری خۆیان بكه‌ن و له یه‌ك كاتیش‌دا له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه یه‌كه‌م زه‌نگی خوێندن لێده‌درێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رۆژی 6-9-2018ی وەک رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان و پەیوەندیکردنیان بە قوتابخانەکانیان دیاریکردبوو.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئەمساڵ پشووی رۆژانی شه‌ممه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن له رۆژانی شه‌ممه تاوه‌كو پێنج شه‌ممه ده‌وام ده‌بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی