به‌سره.. رۆژانه 400 كه‌س ژبه‌ر ئاڤا پیس ژه‌هراوی دبن
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ئاشكرای ده‌كات، رۆژانه‌ی 400 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس ژه‌هراوی ده‌بن و ده‌گه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌بی خه‌سیب”ی به‌سره.
كۆمیسیۆنه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2018 بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، شاندێكی كۆمیسیۆنه‌كه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ئه‌بی خهسیبیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و ده‌یان هاووڵاتی كه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیسه‌وه ژه‌هراوی بوونه، گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌سره له حاڵه‌تێكی “مه‌ترسیداری مرۆڤایه‌تی” دایه و پێویستی به‌وه‌یه حكوومه‌تی عێراق چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له‌ی بۆ بكات.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، رۆژنهخۆشخانهكه رۆژانه پێشوازی له 400 نه‌خۆش ده‌كات، كه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌وه ژه‌هراوی بوونه و حاڵه‌تی وا هه‌بووه خێزانێك به ته‌واوی ئهندامانییهوه ژه‌هراوی بوونه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، ئێستا رێژه‌ی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان، به‌رزتربووه‌ته‌وه و دانیشتووانی پارێزگاكه‌ی دووچاری كێشه‌ی زیاتركردووهتهوه.
هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندرووستی به‌سره‌ش رایگه‌یاندووه، رێژه‌ی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه گه‌یشتووه‌ته 100% و رێژه‌ی بوونی به‌كتریاش له‌و ئاوه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته ماڵان، 50%ـه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی