شانده‌كى هه‌ڤبه‌شێ ئێكه‌تى و پارتی ل به‌غدايه
هه‌ولێر -KDP.info-
ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی سه‌ردانی به‌غدایان كردووه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدراڵ بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دیاری بكرێت.
سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدراڵ بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ بێته‌وه و دواتر واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دیاری بكات، تا ئێستاش چه‌ندین كۆبوونه‌وەی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجام داوه.
د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی، ڕاوێژكاری سه‌رۆككۆماری عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی كه له فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی پێك هاتووه گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراق كۆ ببنه‌وه.”
دەربارهی مه‌به‌ستی ئەو كۆبوونه‌وه‌یه، د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی گوتی: “سه‌رۆككۆماری عێراق بڕیاری داوه ڕای سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت و دواتر واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكات، بۆیه تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌ن كۆ بووەته‌وه و بڕیاره ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی و پارتی كۆ بێته‌وه و ده‌یه‌وێت ڕای ئه‌وانیش وه‌ربگرێت.”
د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی گوتیشی: “تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كۆ بووەته‌وه ئه‌نجامه‌كانی ئیجابی بوونه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی دیاری نه‌كردووه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی