سالیادا بهێزترین پارتا كوردی يه
K24 – هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان له 16ـی ئابی ساڵی 1946 به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا بارزانی دامه‌زرا، 72 ساڵ له ته‌مه‌نی له قۆناخ و هه‌لومه‌رجی جیاوازی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و بارودۆخی جیاوازی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی تێپه‌ڕاند، به‌ڵام به‌گوێره‌ی دوایین ده‌ره‌نجامی ده‌نگی حزبه‌كه كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12/5/2018 ده‌ركه‌وت، هێشتا به‌هێزترین و یه‌كه‌مین حزبی سه‌ر ئاستی مه‌یدانی سیاسی كوردستان و عێراقه.
له ماوه‌ی 72 ساڵی رابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان رووبه‌ڕووی چه‌ندین گرفت و كێشه‌ی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و جیابوونه‌وه‌و دارایی و نسكۆ و پیلانگێڕیی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بووه‌وه، به‌ڵام هێشتا جڵه‌وی خه‌باتی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی كورد له باشووری كوردستان كه خۆی له سه‌ربه‌خۆیدا ده‌بینیته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ده‌ست ئه‌و حزبه‌یه كه ئێستا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
چاودێران و ئه‌وانه‌ی خوێندنه‌وه‌یان بۆ بارودۆخی ناوخۆی پارتی و هه‌لومه‌رجی كوردستان كردووه پێیانوایه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مانه‌وه‌ی پارتی به به‌ھێزی، رێبهرایهتیكردنییهتی له لایه‌ن بارزانییه‌وه، چونكه له‌سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا بارزانی دامه‌زراوه‌و ھێشتا حزبه‌كه له‌ژێر سایه‌ی مه‌سعوود بارزانیدا به‌رده‌وامه له خه‌بات بۆ به‌دیهینانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی.
مه‌سعوود بارزانی خۆیشی له رۆژی 16/8/1946 له شاری مهابادی پایته‌ختی كۆماری كوردستان له دایكبووه‌و زیاتر له 56 ساڵه خۆی به پێشمه‌رگه ده‌زانێت و ئه‌و ساڵانه‌یشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو و له نێوه‌نده هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له ئاستی سه‌رۆكی وڵاتان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، سه‌رۆك بارزانی هه‌ر وه‌ك پێشمه‌رگه خۆی ده‌ناساند و گه‌وره‌ترین شانازی به لایه‌وه پێشمه‌رگایه‌تییه.
مه‌سعوود بارزانی له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی لاوێتیدا
مه‌سعوود بارزانی 56 ساڵه پێشمه‌رگه‌یه، ساڵی 2012 له‌باره‌ی تێپه‌ڕبوونی 50 ساڵ به‌سه‌ر پێشمهرگایهتییهكهیدا گووتی: ” 20ـی ئایار لە ژیانی مندا یادەوەریەکی پرشنگدارە، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بووم بە پێشمەرگە. ئەم یادەوەریە هەمیشە بۆ من سەرچاوەی گەورەترین شانازی بووە”.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: “لە رێکەوتی 20ـی ئایاری ساڵی 1962 لە گەلیی بێخمە پەیوەندیم بە بارەگای بارزانیی نەمر کرد و بەفەرمی چوومه ریزی پێشمەرگە. دۆخی سیاسیی پێش شۆڕش و کەشی دوای شۆرش، بارێکی هەڵخستبوو کە باوکمان زۆربەی کات دوور لە ماڵ و خێزان بێت، بۆیە داواکاریی خۆم بۆ پەیوەندی بە ریزەکانی شۆڕشەوە بە هۆی نامەوە بۆ باوکم نارد، وێرای رەزامەندیی باوکم بە هەوڵێکی زۆر رەزامەندیی ئیدریسی برام و شێخ بابۆی مامم، دوای هەموو ئەمانە دەبوایە رەزامەندی گەورەمان شێخ ئەحمەد بارزانی وەربگرم. وردەکاریی چۆنیەتی پەیوەندیکردنم بە شۆرشی ئەیلول و ریزەکانی پێشمەرگە لە بەرگی سێیەمی کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورددا لە بەشی شۆرشی ئەیلولدا باس کردووە .تا ئێستاش بیرهاتنی سات بەساتی چۆنیەتی رۆیشتنم بەرەو بەرەی پێشمەرگە و بارەگای بارزانی بۆ من خۆشی بەخشە و بەشێکە لە یادەوەرییە هەرەخۆشەکانی ژیانم”.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو كه “تامەزرۆییم بۆ گەیشتن بە ریزەکانی پێشمەرگە لەو تەمەنەدا، هەڵقوڵاوی شانازییەکی گەورە بە ناوی پێشمەرگە بوو، بۆیە گەورەترین شانازیی منیش لە ژیاندا بوون بە پێشمەرگە بوو”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “بە بڕوا و ئومێدێکی زۆرەوە بووم بە پێشمەرگە، بڕوا بە رەوایی دۆزی کورد و ئومێد بە سەرکەوتن بنەمای باوەری پێشمەرگایەتییە. وەک پێشمەرگەکانی تر ئامانجم خەبات بوو لە پێناو ئازادیی نیشتمان و هێنانە ئارای مافەرەواکانی کورد، خەبات بوو لە پێناو بەرجەستەکردنی کەرامەتی کورد لە بەرامبەر هەموو هەوڵەکانی سڕینەوەی کورد. هەمیشە هاندەری بەردەوامیم و سڵنەکردنەوە لە خەبات ئەو روحە پێشمەرگانەیە بووە. لە هەموو هەوراز و نشێویەکانی قۆناغە جیاجیاکانی خەبات و گۆرانکاریەکان لە ئەرک و بەرپرسیاریەتیدا تاکە شتێ کە لەلام نەگۆڕ بووە ئەو روحە پێشمەرگانەیە بووە و تا لە ژیاندا مابم هەر پیشمەرگەی کوردستانم”.
هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له مه‌سعوود بارزانی كرد له‌و كاته‌ی چه‌كدارانی داعش په‌لاماری كوردستانیاندا، باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبهێڵیت و چه‌ندین رۆژ و هه‌فته له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریی له كوردستان وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئاسایی بژی و له ماوه‌ی نزیكه‌ی 4 ساڵی شه‌ڕی داعشدا سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی تیكشكاندنی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه و رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان بكات.
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی داعش
به‌رده‌وام لای مه‌سعوود بارزانی كوردستان له پێش هه‌ر پرسێكی دیكه‌وه بووه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار داوای لێكراوه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و به‌هۆی بایه‌خی بۆ كوردستان ئه‌و پۆسته‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی عێراق، له نێوه‌نده میدیایی و سیاسییه‌كانی عێراقدا پرس و باسی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی وروژێنرایه‌وه، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات.
یه‌كیك له سه‌روه‌رییه‌كان بۆ سه‌رۆك بارزانی، ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو له 25/9/2017 و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشاره ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌سه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام به‌رگه‌ی گرت و ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجامدرا، له دوایین وتاریدا له كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه و مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان گووتی: “سه‌ركه‌وتن ئه‌وه‌بوو كه زیاتر له 93% خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییدا و رۆژێك دێت گه‌لی كوردستان به‌و مافه‌ی بگات، چونكه مه‌حاڵه ده‌ست له مافی سه‌ربه‌خۆبوون هه‌ڵبگرین و له‌سه‌ر ده‌می كاوه‌ی ئاسنگه‌ره‌وه تا ئێستا كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌بات ده‌كات”.
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانیشدا و له‌و دیدارانه‌ی میدیاكان له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامداوه، هه‌میشه قسه‌ی له‌سه‌ر مافی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه.
سه‌رۆك بارزانی له‌كاتی بانگه‌شه‌كردن بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
به بڕوای چاودێران، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی به‌ھێزی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌یه كه “پارتی حزبێكی لۆكاڵی بازنه‌یه‌كی بچووك نییه و جگه له باشووری كوردستان و پارێزگاكانی عێراق، له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و پێگه و سه‌نگه و هه‌موو لایه‌نه‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانیش حیسابی بۆ ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه سه‌رپه‌رشتی باڵی جیابووهوهوی پارتی ده‌كرد له دیدارێكی میدیاییدا ده‌ڵێت: “به به‌رپرسانی عێراقم گووت، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌گه‌ڵ كورد رێكبكه‌ون ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارزانی رێكبكه‌ون”.
وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له دوایین وتاردا ئاماژه‌ی به‌و پیلان و نه‌خشه ناوخۆیی و ناوچه‌ییانه كرد كه ده‌یانویست پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پارتی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی بسڕنه‌وه، له ماوه‌ی 72 ساڵی رابردوویشدا چه‌ندین هه‌وڵی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه دژی پارتی دراون، به‌ڵام نه‌توانرا “فاتیحه له‌سه‌ر پارتی بخوێنرێت و پارتی به‌ھێزێكی دیكه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو مه‌یدانی خه‌بات وه‌ك ئه‌وه‌ی پاش هه‌ڕه‌شه و ئابڵۆقه‌كانی پاش ریفراندۆم توانی بگه‌ڕێته‌وه مه‌یدانه‌كه و ئابلۆقهكهی تێك‌شكاند و هه‌ولێر بوویه‌وه به نێوه‌ندی كارای په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
دوای 72 ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌و حزبه، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره رۆژی 30/9/2018 ئه‌نجامبدرێت، هێشتا پارتی به ته‌نها ده‌چێته‌وه مه‌یدانی كێبڕكێی و ده‌یه‌وێت له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كوردستان و ئاراسته‌كردنی كوردستان به‌ره‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی هه‌ر وه‌ك هێزی یه‌كه‌م بمێنێته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له دوایین وتاریدا گووتی: “پارتی به‌ھێز بێت كوردستان به‌هێز ده‌بێت”.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی پێناسه و مێژوو و رێكخستنی حزبه‌كه‌وه به‌مشێوه‌یه خۆی پێناسه‌كردووه كه “پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتێكی دیموكراتیی نیتشمانییه، بڕوای به‌مافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادییه‌كانی تاك و مافی نه‌ته‌وه‌ییی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر هه‌یه له بڕیاردانی چاره‌نووسیاندا، له پێناو به دیهێنانیاندا به‌پێی پرۆگرامگه‌لێكی زانستی و به‌رێگه‌ی دیموكراسیانه و ئاشتییانه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئه‌زموونه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كه له پووری نیشتیمانی و خه‌باتگێڕانه‌ی بارزانیی نه‌مره‌وه تێ ده‌كۆشێت و سوودیش له ئه‌زموونی گه‌لان وه‌رده‌گرێت كه له‌گه‌ڵ واقیعی كوردستاندا ده‌گونجێن.
له 16 ئابی ساڵی 1946 به سه‌رۆكایه‌تیی (مه‌لا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر) دامه‌زراوه. سه‌ره‌تا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بووه و له كۆنگره‌ی سێیه‌مدا كه له 26/1/1953، له شاری كه‌ركووك به‌سترا بڕیار درا ناوی حزب بكرێته (پارتی دیموكراتی كوردستان).
كۆنگره‌كانی پارتی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه:
كۆنگره‌ی یه‌كه‌م: 16/8/1946 ، به نهێنی له شاری به‌غداد، له ماڵی (سه‌عید فه‌هیم) به‌سترا، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (70) نوێنه‌ر.
كۆنگره‌ی دووه‌م: له مانگی ئاداری ساڵی (1951) له شاری به‌غداد، ماڵی (عه‌لی حه‌مدی) به‌سترا، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (30) نوێنه‌ری لق و ناوچه‌كانی پارتی.
كۆنگره‌ی سێیه‌م: 26/1/1953 ، له شاری كه‌ركووك ،به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (35-40) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی چواره‌م: 4-7/10/1959، له شاری به‌غداد، ماڵی (كاكه زیاد) به سه‌رپه‌رشتی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌سترا.
كۆنگره‌ی پێنجه‌م: مانگی ئایاری ساڵی (1960) ، له باره‌گای ئه‌وكاتی حزب له شاری به‌غداد، به‌سترا.
كۆنگره‌ی شه‌شه‌م: له سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزی ساڵی (1964) له شارۆچكه‌ی قه‌لێدزێ به‌سترا.
كۆنگره‌ی حه‌وته‌م: 15/11/1966 ، له گه‌ڵاڵه به‌سترا.
كۆنگره‌ی هه‌شته‌م: 1/7/1970، له ناوپردان به ئاماده‌بونی (488) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی نۆیه‌م: 4/10/1979، له زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری (مه‌رگه‌وه‌ڕ) به‌سترا، تیایدا به تێكرای ده‌نگ (مسعود مسته‌فا بارزانی) به‌سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا.
كۆنگره‌ی ده‌یه‌م: 2-12/12/1989، له (مه‌رگه‌وه‌ڕ) به به‌شداری (332) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی یانزه‌یه‌م: 1993، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری (2167) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی دووانزه‌یه‌م: 6-14/10/1999، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری (1473) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی سیانزه‌یه‌م: 11/12/2010-18، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری زیاتر له (1500) نوێنه‌ر به‌سترا.
ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پارتی:
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی برایانه و پشتگیری و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و رێكخراوه دیموكرات و ئاشتیخوازه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردیدا، تا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌دی بهێنرێن و كولتووری دیالۆگ و لێبورده‌یی له‌ناو ماڵی كورددا بلێوبێتهوه و په‌نابردن بۆ توندوتیژیی حه‌رام بكرێ.
كۆششكردن بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی سیاسییانه‌ی دۆزی كورد له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كاندا و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد سیفه‌تی چاو‌دێر له‌و رێكخراوانه‌دا وه‌ربگرێ بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه ره‌واكانی بكات.
گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و میكانیزمانه‌ی له‌ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ‌دا هه‌ن، به‌وه‌ش سنووری هه‌رێم بچه‌سپێنرێ.
داكۆكیكردن له‌مافی هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی له‌ناوچه‌كانی تری عێراقدا نیشته‌جێن وه‌كو بهشَكی دانه‌بڕاو له گه‌لی كورد، كاربكرێ بۆ هه‌رچی زیاتر پته‌وكردن و به‌رده‌وامێتی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری له‌گه‌ڵیاندا.
ئامانجه نیشتمانییه‌كانی پارتی:
كۆششكردن بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی، یاسا‌و هاوده‌رفه‌تی تێدا فه‌راهه‌م بێ و هه‌مووان تێیدا له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتمانیی ده‌ستپاك و زوڵاڵدا بژین و فره‌حزبی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌لێت جێبه‌جێ بكرێ.
چه‌سپاندنی سیسته‌می دیموكراتی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی له عێراقدا به‌شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیبونی ته‌واو بۆ عێراقیه‌كان گره‌نتی بكات و شوێنگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عێراق بپارێزێت و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی زامن بكات.
پاراستن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و ئیستیحقاقه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئابووری و كولتوورییانه‌ی به خه‌باتێكی مێژوویی هاتوونه‌ته دی و له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانمان و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی ئازادانه‌ی دلێر بوون.
چه‌سپاندن و پته‌وكردنی یه‌كێتی نیشتمانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ناوخۆییانه بدۆزرێنه‌وه، كه له‌نێوانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا ههڵپهسێنراون.
په‌ره‌پێدانی سیستمی په‌رله‌مانیی فیدراڵی و مسۆگه‌ركردنی به‌شداربوونی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كاندا.
مسۆگه‌ركردنی به‌شداری گه‌لی كوردستان له دروستكردن و وه‌رگرتنی بڕیاری سیاسی عێراقدا له‌رێی به‌شداری كردن له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا.
رێزگرتن له‌ده‌ستوری فیدڕاڵی له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وكردنی به‌نده‌كانی و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویستی خۆی به‌پیرۆز بزانرێت، كه ده‌ربڕینێكی راسته‌وخۆی ئیڕاده‌ی گه‌لی عێراقه و ته‌نها گره‌نتی مانه‌وه‌ی یه‌كێتی گه‌ل و خاكی عێراقه.
مسۆگه‌ركردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و كولتووری و ئیدارییه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشووریی و ئه‌رمه‌ن.
دابینكردنی مافی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئایینی و مه‌زهه‌بی (له جێبه‌جێكردنی سروته ئاینیه‌كانیان و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن) بۆ په‌ره‌پێدان و رێكخستنی كاروباره كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان وگهشهپێدانیان له هه‌رێمی كوردستاندا.
باشترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌دا دروست بكرێ كه له كوردستان و عێراقدا كارده‌كه‌ن و بڕوایان به ده‌ستوور، دیموكراسی، مافی مرۆڤ، فیدراڵی و برایه‌تی نیشتمانیی هه‌یه‌و دان به مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی گه‌لی كورددا ده‌نێن.
چه‌سپاندنی پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیان و گیانی لیبوورده‌یی له‌نێوانی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانی گه‌لدا.
كاركردن له‌سه‌ر رێزگرتنی عێراق بۆ په‌یوه‌ستبونه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی و پیاده‌كردنی تێكڕای به‌ڵگه‌نامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵتیه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌مایه‌تیه‌كان و مافی چاره‌نوس پێوه‌ندن.
ئامانجه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پارتی:
پته‌وكردنی په‌یوندی دۆستانه له‌نێوانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێز له‌یه‌كترگرتن و دراوسێیه‌تی باش و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌كاروباری ناوخۆی یه‌كتر و چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه‌و گرفته‌كان به‌شێوازی ئاشتیانه و به‌پێی
بنه‌ماكانی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی.
پابه‌ندبوون به ئارمانج و بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێزگرتن له گشت ئه‌و په‌یماننامه‌و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی ناكۆك نین له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستاندا.
پشتگیری كردنی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی دۆست و هه‌موو ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه حكومی و ناحكومییانه‌ی به‌شدارن له رابوونی سیاسی و ئابووری و كولتووری هه‌رێمی كوردستاندا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به شێوازی ئاشتییانه و به‌رێگه‌یه‌كی ره‌وا.
به‌رپاكردنی هه‌ڵمه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاندانی وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌تی) بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌و گه‌لانه بكه‌ن، كه تاوانی نێوده‌وڵه‌تییان به‌رامبه‌ر كراوه، پشتگیری كۆششه‌كانیان بكه‌ن له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆبوونی سیاسیی و گه‌شه‌كردنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییان.
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه و هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌ل و حزب و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه ناحكومییانه‌ی پشتگیری گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.
پشتگیریكردن و به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتانی جیهاندا به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووری ئێستای عێراقدا هاتووه، هه‌روه‌ها زه‌وینه‌ی هانده‌رانه سازبكرێ بۆ ئه‌و وڵاتانه تاوه‌كو كونسوڵگه‌ریی خۆیان له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌نه‌وه له‌پێناوی پته‌وكردنی پێوه‌ندییه جۆراوجۆره‌كان له‌گه‌ڵیاندا.
وه‌رگرتنی سیفه‌تی چاو‌دێر بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه تایبهتمهندهكانیدا، كه مافی گه‌لی كورد له‌ژیانێكی ئارام و دووچار نه‌بوونه‌وه‌ی به چه‌وسانه‌وه‌و جینۆساید مسۆگه‌ر ده‌كات.
به‌هێز كردن و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی هه‌رێم به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تییش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم و شێوازی گونجاو بۆ به‌شداركردنی نوێنه‌رانی هه‌رێم له كۆنگره‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمسیۆن و ئاژانسه پسپۆرییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.
هه‌وڵدان بۆ كاراكردن پاڵپشتیكردنی مادی و مەعنهویی ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، به‌مه‌به‌ستی:
دروستكردنی باشترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتانه‌ی كه له‌و وڵاته‌دا كارده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و پارتانه‌ی كه بڕوایان به دیموكراسی و مافی مرۆڤ و دان نان به‌مافی گه‌لی كورد له‌دیاریكردنی مافی چاره‌نوسیدا هەیە.
گرینگی‌دان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی له هه‌نده‌ران.
بینینی رۆڵی یارمه‌تیده‌ر بۆ نووسینگه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه و پێشكێشكردنی هاریكاریی كارگێری و مرۆیی بۆ ره‌وه‌ندی كورد و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌دا.
سه‌ركردایه‌تی و هه‌یكه‌لی ئێستای پارتی:
ناوی سه‌رۆكی حزب: مه‌سعود مسته‌فا بارزانی – سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان.
جێگری سه‌رۆك: نێچیرڤان ئیدریس بارزانی
دروشم و هێما و ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان
دروشمی پارتی: نوێبوونه‌وه – دادپه‌روه‌ری – پێكه‌وه‌ژیان
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی