عێراق زمانێ كوردی قه‌ده‌غه دكت..حكومهتیا هه‌رێمێ هاته ده‌نگ
SNN:
حكومه‌تی عیراق زمانی كوردی له‌نوسراوه فه‌رمیه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقدا قه‌ده‌غه ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌وباره‌یه‌وه هاته‌ده‌نگ و به‌بڕیارێكی نایاسایی ده‌زانێت، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌و بڕیاره هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه كه ده‌یه‌وێت نه‌وت و غازی هه‌رێم بخاته‌وه ژێر ده‌ستی ناوه‌ند”.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق كه ئاراسته‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌كه‌ركوك كراوه، تایبه‌ته به‌قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی زمانی كوردی لهنوسراوهكاندا.
د.ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم نوسراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی بڵاوكردۆته‌وه كه نوسراوه‌كه له13ی ئابی 2018 به‌ژماره 10980 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تایبه‌ته بهڕێگریكردن له‌به‌كارهێنانی زمانی كوردی لهنوسراوهكانی وه‌زاره‌تی نه‌وتدا ئه‌وه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌یاسای پاراستنی زمانی عه‌ره‌بی ژماره 64ی ساڵی 1977.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ئه‌و نوسراوه پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 4ی ده‌ستوری عیراق ساڵی 2005، چونكه ده‌قی بڕگه‌ی یه‌كی ئه‌و ماده‌یه ئاماژه‌ی بهوهكردوه كه زمانی عه‌ره‌بی و كوردی دوو زمانی ڕه‌سمی عیراقن”.
ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه، “له‌هه‌مان ماده‌دا هاتوه كه دان به‌به‌ڵگه‌نامه ڕه‌سمیه‌كاندا بنرێت كه به‌رهه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش بنه‌مای فیدراڵیه‌ت زامن ناكات كه له‌ده‌ستوری عیراقدا ئاماژه‌ی پێكراوه‌و گه‌لی عیراقیش ده‌نگی له‌سه‌رداوه”.
وه‌كو د.ئامانج ڕه‌حیم باسیكردوه، “هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌یه‌وێت كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌موو عیراق بخاته‌وه ژێر ڕكێفی ناوه‌نده‌وه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 112ی ده‌ستوری عیراقه كه له‌بڕگه‌ی دوه‌می ئه‌و ماده‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، حكومه‌تی ئیتحادی و هه‌رێم و پارێزگاكانی به‌رهه‌مێنه‌ران، وێنه‌ی سیاسه‌تی پێویست بكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی سامانی نه‌وت و غاز له‌عیراقدا”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی