كۆچا بكۆم ل باشوورێ عێراقێ ده‌ست پێ دكت
وشه:
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كانى شاره‌كانى باشوورى عێراق له‌به‌ر كه‌مى ئاو، زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه لێ ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن باشوورى عێراق له‌سه‌ر لێوارى كۆچى بهكۆمهڵدایه.
به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى شارى زیقار له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له پێگه‌ى سكاى پرێسى عێراقى بڵاو كراوه‌ته‌وه رای گه‌یاندووه، ئاوى زیقار گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستى و ده‌ڵێ، “له چركه‌یه‌كدا 35 تا 40 مه‌تر سى جا ئاو ده‌گاته زیقار كه‌چى پارساڵ له هه‌مان وه‌رزدا 90 تا 100 مه‌تر سێ جا ئاو ده‌ڕژایه زیقار”.
وه‌ك راپۆرته‌كان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ته‌نیا شارى زیقار “ناسڕیه” نییه كه به‌ده‌ست كهمئاویى ده‌ناڵێنێ، به‌ڵكو عیماره و به‌سڕه‌ش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه.
عه‌بد عه‌لى فازڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شارۆكه‌ى فاو له‌وپه‌ڕى باشوورى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كردووه، بارودۆخى باشوورى عێراق له‌سه‌ر لێوارى كۆچێكى بهكۆمهڵدایه، له‌باره‌ى شاره‌كه‌شى ده‌ڵێ، “فاو به خراپترین بارودۆخ تێده‌په‌ڕێت”.
به‌هۆى كردنه‌وه‌ى چه‌ند به‌نداوێك له‌لایه‌ن توركیاوه له‌سه‌ر ڕووباره‌كانى دیجله و فوڕات، ساڵ له‌دواى ساڵ رێژه‌ى ئه‌و ئاوه كه‌م ده‌بێته‌وه كه ده‌ڕژێته عێراق، هاوكات ئێرانیش ئاوى ناسازگار و سوێر ده‌ڕژێنێته شه‌تولعه‌ره‌ب، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى كهمئاویى له پارێزگاكانى باشوور زیاتر كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی