حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ب بریارا نێچیرڤان بارزانی، بەركەفتيێن چەكێ كیمیایی دێ ئێنه‌ ره‌وانه‌كرن بۆ ده‌رڤه‌ى وه‌لاتى

ب بریارا نێچیرڤان بارزانی، بەركەفتيێن چەكێ كیمیایی دێ ئێنه‌ ره‌وانه‌كرن بۆ ده‌رڤه‌ى وه‌لاتى

هەڵەبجە-KDP.info-

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاری داوە ئەو بەركەوتووانەی پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات، لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە دیاری بكرێن و بۆ چارەسەركردن بنێردرێنە دەرەوە.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت، لیژنەیەك لە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی و نوێنەری كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بۆ دیاریكردنی ئەو بەركەوتووانە پێك دەهێندرێت كە پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات”.

بڕیارە سبەینێ لیژنەكە یەكەم دانیشتنی خۆیان بكەن و، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانیش بە گرینگییەوە باسی هەنگاوەكەی حكوومەت دەكات و دەڵێ: “بڕیارە سبەی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەكە لەسەر چۆنییەتی میكانیزمی دیاریكردنی ئەو بەركەوتووانە ئەنجام بدرێت كە بەپەلە پێویستیان بە ڕەوانەكردنە بۆ چارەسەر لە دەرەوەی وڵات، ئەو هەوڵەی سەرۆكی حكوومەتیش بەرز دەنرخێنین بۆ چارەسەركردنی بەركەوتووان”.

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، گوتیشی: “ئەو لیژنەیەی پێك دێت لەسەر دیاریكردنی بەركەوتووان، هەوڵ دەدرێت لیستی بەركەوتووان پاك بكاتەوە لەو كەسانەی كە پێویستیان بە دەرەوەی وڵات نییە، كە ساڵانی ڕابردوو بەركەوتوو هەبووە 10 جار نێردراوەتە دەرەوەی وڵات و كەسیش هەیە هەر بەركەوتوو نەبووە و نێردراوەتە دەرەوە، هەروەها بەركەوتووشمان هەیە تا ئێستا‌ نەنێردراونەتە دەرەوە و زۆریش پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە‌”.

عەبدولقارد، هەروەها ئاماژەیشی دا: “بەركەوتووانی چەكی كیمیایی كێشەیان لە چاویان و كۆئەندامی هەناسەدانیاندا هەیە، لە ئێستایشدا دوو وەجبەمان ڕەوانەی تاران كردوون، ئامادەكارییش دەكەین بۆ وەجبەی سێیەم، كە لیژنەكە دیارییان دەكات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi