پێله‌كا بهێزا گه‌رمێ روو دكه‌ته هه‌رێما كوردستانێ
SNN:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم پێشبینیه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌م هه‌فته‌یه ئاشكراده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێشبینیه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌دوشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی گه‌رما ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و به‌رله‌كۆتایی هه‌فته‌ش گه‌رما ده‌گاته به‌رزترین ئاست”.
بژار ئه‌كره‌م به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێشبینیه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم بهSNNی ڕاگه‌یاند، “به‌هۆی بارینی باران له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی پیرمام كه (حه‌وت) ملم باریوه، به‌هۆی كاریگهریهكهیهوه ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وا چه‌ند پله‌یه‌ك ڕوو له‌دابه‌زین ده‌كه‌ن”.
وتیشی:”به‌ڵام سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما ته‌نها یه‌ك پله به‌رزده‌بێته‌وه‌و له‌ڕۆژی دوشهممهشهوه شه‌پۆلێكی گه‌رما ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و شه‌پۆله‌كه‌ش تاكۆتایی هه‌فته به‌رده‌وامده‌بێت”.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێشبینیه‌كان، “ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه به‌رزترین ئاست له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی