بەغدا بەردەوامە ل دوورخستنا بەرپرسێن کورد ل کەرکووکێ
کەرکووک-KDP.info-
دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو حكوومه‌تی عێراق حاكمی عه‌سكه‌ریی بۆ شاره‌كه دانا و ده‌ستیان كرد به له‌سه‌ركارلابردنی به‌رپرسانی كورد له پۆسته جۆربه‌جۆره‌كانی كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری، تا ئه‌و بڕیارانه‌ی دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد له شاره‌كه ده‌یده‌ن زۆر به‌ئاسانی بۆیان بڕواته پێشه‌وه و هیچ ڕێگرێك له‌به‌رده‌میاندا نه‌بێت.
ئێستا زیاتر له 41 پۆستی حكوومی كه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر كورد به‌ڕێوه‌به‌ریان بووه، ئێستا به بڕیاری حكوومه‌تی به‌غدا و حكوومه‌تی سه‌پێندراوی عه‌سكه‌ریی شاره‌كه، به‌رپرسه كورده‌كان لابراون و عه‌ره‌بی شیعه و توركمانی شیعه له شوێنیان داندراوه.
عه‌دنان كه‌ركووكی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك –گه‌رمیانی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر شاری كه‌ركووكدا ده‌ستبه‌جێ حاكمی عه‌سكه‌ریی بۆ دانا و له‌گه‌ڵ دانانی جێگری پارێزگار به پارێزگاری شاره‌كه به‌وه‌كاله‌ت، ده‌ستیان كرد به لهسەركارلابردنی ته‌واوی به‌رپرسانی كورد له پۆسته ئیدارییه‌كانی كوركووك، كە تا ئێستا 41 پۆستی گرنگی كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری به‌رپرسه كورده‌كانیان لابراون و به‌رپرسی شیعه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان له شوێنیان داندراون”.
له‌باره‌ی ئەوەی کە كامانه‌ن ئه‌و پۆسته گرنگانه‌ی كه به‌رپرسه كورده‌كانیان له‌سه‌ركار لادراون و كه‌سانی عه‌ره‌ب و توركمانیان داناوه، كه‌ركووكی ده‌ڵێ: “ئێستا كورد هیچ پۆستێكی ئیداریی شاری كه‌ركووكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، كه هه‌موو پۆسته‌كان بۆ كورد گرنگ بوو، به‌ڵام پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و قایمقامه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كه كورد بوون لادراون، ئێستا كورد هیچ پۆستێكی ئیداریی لا نه‌ماوه‌ته‌وه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: “ئامانجی حكوومه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه به لابردنی به‌رپرسانی كورد له پۆسته ئیدارییه‌كان هیچ گرفتێك نه‌یه‌ته پێش به‌عه‌ره‌بكردنی شاری كه‌ركووك”.
ته‌نانه‌ت حكوومه‌ته سه‌پێندراوه‌كه‌ی كه‌ركووك، موختاری گه‌ڕه‌كه‌كانیش ده‌گۆڕن، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا: “حكوومه‌تی سه‌پێندراوی شاری كه‌ركووك ته‌نانه‌ت ده‌ستی بردووه بۆ گۆڕینی موختاری گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری كه‌ركووك له كورده‌وه بۆ عه‌ره‌ب، یان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆیان نزیكن”.
له شاری كه‌ركووك هه‌میشه ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمان زیاتر بووه له چاو كورد، عه‌دنان كه‌ركووكی گوتیشی: “پێش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو فه‌رمانبه‌رانی عه‌ره‌ب له %53 بووه، توركمان زیاتر له %20 بووه، كوردیش %16 بووه، بۆیه ئێستا ئه‌و ڕێژه‌ی كورد زیاتر كه‌می كردووه له فه‌رمانگه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی توركمان و عه‌ره‌ب كاری هاووڵاتییانی كورد به‌ڕێ ناكه‌ن، ته‌نیا كارێك بكرێت ئێستا بۆ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یه كه هاورده‌ی كه‌ركووك ده‌كرێن، كارتی زانیاری‌یان پێ ده‌درێت و كاره ئیدارییه‌كانی تریان بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی