حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئالۆگۆريا بازرگانی ل كوردستانێ نێزیكی 25%زێده‌بوويه‌

ئالۆگۆريا بازرگانی ل كوردستانێ نێزیكی 25%زێده‌بوويه‌
هەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، ساڵ بە ساڵ جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان لە زیادبووندایە و، ئەمساڵیش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، نزیكەی 25%زیادی كردووە.

بە هۆی هاتنی داعش و قەیرانی داراییەوە، جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان دابەزیبوو، بەڵام بە هەوڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵ بە ساڵ جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر دەبێت و دۆخی ئابوورییش بەرەو باشتر دەچێت.

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نەوزاد ئەدهەم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “ساڵ بە ساڵ جموجۆڵی بازرگانی لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر دەبێت، ساڵی 2017 زۆر لە 2016 باشترە و ئەمساڵیش لە ساڵی ڕابردوو باشترە و جیاوازییەكی زۆری كردووە و زیادیشی كردوو، كە ئەمساڵ بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو 20 تا نزیكەی 25%زیادی كردووە، ئەمەیش بەپێی سنوورەكان دەگۆڕێت، هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە ئەو پارێزگایانەی لە دەستی داعشدا بوون و رزگار بوونە، پێویستیان بە خۆراك و جلوبەرگ و ئاوەدانكردنەوە هەیە، بۆیە لە هەرێمی كوردستانیش بە ئاسانی هەموو جۆرە كەلوپەلێكیان بۆ رەوانە دەكرێت، وەكوو مووسڵ و سەڵاحەددین و فەللوجە و دیالە و ناوچەكانی دیكە”.

ئەدهەم گوتیشی، هەرێمی كوردستان بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكانی عێراق لە دەستی داعش، بووەتە دەروازەیەكی گرینگ و هەموو پێداویستییەكیان لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دابین دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی ڕوونیشی كردەوە، بەربەستێك لە بەردەم جموجۆڵی بازرگانیدا هەیە، ئەگەرنا رێژەكە زۆر زیاتری دەكرد، ئەویش دانانی مەكتەبێكی گومرگییە لەلایەن عێراقەوە لە ناوچەی عوزێم لە بەسرا و، پارە لە بازرگانان وەردەگرن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بازرگانان لە بەندەرعەباسەوە كەلوپەلەكانیان بگوازنەوە، ئەگەرنا جموجۆڵی بازرگانی زۆر باشتر بووە لە چاو پار.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi