ئيرانێ دئێك ههيڤێ دا 25 وهلاتيێن کورد سێدارە داينە
باسنيوز:
لە ماوەی مانگی ژووئیە (7ی زایینی)ی ئەمساڵدا حوکمی سێدارەی 25 هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئامار و داتای ڕیکخراوێکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم ڕێژەیە شەش قاتی کۆی گشتیی ئەو حوکمانەیە کە لە ماوەی 6 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا لە کوردستان تۆمار کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو) تەنیا لە ماوەی مانگی ژوئیە(تەمووز)دا حوکمی سێدارەی 25 هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
لەسێدارەدانی ئەو 25 هاووڵاتییە کوردە لە حاڵێکدایە کە لە شەش مانگی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی 25 هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کرابوو.
بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە، ١٤ حاڵەتی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون، خەڵکی پارێزگای کرماشان بوون، هەروەها ٩ کەسیان خەڵکی ورمێ، کەسێک خەڵکی خۆراسانی باکوور و کەسێکیش خەڵکی پارێزگای لوڕستان بووە.
زۆربەی ئەو هاووڵاتیانەی لە سێدارە دراون، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بووە کە دەکاتە ١٥ کەس کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، ٨ کەسیان بەهۆی چالاکیی مەزهەبی و ئەندامبوون لە گرووپی داعش، هەروەها دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی هۆشەبەرەکانەوە لەسێدارە دراون.
بەپێی ئاماری هەمان سەرچاوە یەکێک لەو هاووڵاتییانەی لە سێدارە دراوە ژن و ٢٤ کەسیان پیاو بوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی