حكوومه‌تا عێراقێ لسه‌ر پڕۆژێ هه‌رێما به‌سره هاته ده‌نگ
وشه:
گوته‌بێژى فه‌رمى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێكدا باس له پڕۆژه‌ى به‌هه‌رێمبوونى به‌سڕه ده‌كات و هه‌ڵوێستى حكوومه‌ت له‌باره‌ى پڕۆژه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سڕه رای گه‌یاند به زۆرینه‌ى ده‌نگ پڕۆژه‌ى به‌هه‌رێمبوونى شاره‌كه‌یان به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌عد حه‌دیسى گوته‌بیژى فه‌رمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه تا ئێسته داوایه‌كى وه‌ها گه‌یشتبێته حكوومه‌تى عێراق.
سه‌عد حه‌دیسى له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى RT رووسى ده‌ڵێ، “هیچ داوایه‌ك له حكوومه‌تى خۆجێى به‌سڕه یان نوێنه‌ری یاسایی‌یان نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستى ئێمه”.
دواتر له لێدوانه‌كه‌یدا حه‌دیسى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر داوایه‌كى له‌م شێوه‌یه بگات، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى ئاسایى تاوتوێ ده‌كرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت”.
هه‌رچه‌نده گوته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌ت نكۆڵى له گه‌یشتنى داواى به‌هه‌رێمبوونى به‌سڕه ده‌كات، به‌ڵام له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌رپرسانى شاره‌كه چه‌ندان جار دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه داوای به‌هه‌رێمبوونى به‌سڕه‌یان به فه‌رمى به‌رز كردووه‌ته‌وه و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌كه‌ش ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر داوه.
پڕۆژه‌ى به‌هه‌رێمبوونى به‌سڕه ساڵانێكه له ناوه‌نده رۆشنبیرى و سیاسییه‌كانى شاره‌كه باس ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌وژمى ئه‌م جاره‌ى خۆپێشاندانه‌كان كه له هه‌شتى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستى پێ كردووه، ئه‌م داوایه بوو به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى و بۆ داوده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تى عێراق به‌رز كراوه‌ته‌وه.
بەسڕە دوای بەغدا و مووسڵ بە سێیەم گەورە شاری عێراق دادەنرێ و دەكەوێتە كۆتا خاڵی باشووری عێراق لەسەر كەنداوی عەرەبی، تاكە دەروازەی ئاوی عێراقە و ژمارەی دانیشتووانی 1.5 ملیۆن كەس دەبێ، لە 1382 زاینی دروست كراوە، بە ناوی فەیحا و ڤێنسی عێراقیش ناوبانگی دەركردووە، زۆرترین كێلگەی نەوتی عێراق لەو پارێزگایەن و حەوت بەندەریشی لەسەر كەنداوی عەرەبی هەیە و بە سەرەكیترین دەروازەی هەناردەی نەوتی عێراق دادەنرێت
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی