حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

به‌هايێ ئەمپێرێن كارەبێ هاته‌ دیاركرن

به‌هايێ ئەمپێرێن كارەبێ هاته‌ دیاركرن

وشه‌:

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی نرخی سەعاتی ئەمپێرەكانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دیاری دەكات و بۆ ئەم مانگە بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی 16 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 30ـی تەمووز/ یۆلیۆ، سیروان محەمەد گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكی ئاشكرای كردووە، نرخی سەعاتەكانی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی تەمووز بە 41 دینار و نیو دیاری كراوە، كە تێكڕای كاركردنی موەلیدەكان لە نێوان (400) بۆ (420) سەعات دەبێت لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاماژەی داوە، بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێر‌ لەم مانگەدا بۆ زۆر كاركردنی مۆلیدەكان كە زیاتر لە (400) سەعات كاریان كردوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی گازوایل.

ئەو بەرپرسەی كارەبا بۆ مانگی ئاب ئاشكرای كردووە، رۆژانە بەكارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبای 24 سەعات بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن.

بۆ نرخی یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتییەكان نرخی كیلۆواتێك بە (223) دینار دیاری كرا، بەڵام ئەگەر سیتییەكان وێستگەكانیان (11)كەیڤی بوو، ئەوا (5) دینار و وێستگەكەی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت. بەرپرسەی كارەبای سلێمانی وا دەڵێت.

پێدانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بۆ مانگی تەمووز نرخەكەی بەرز بووەتەوە بەهۆی پێدانی سەعاتی زیاتری كارەبا بە هاووڵاتییان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi