چەند زانیاری دهربارەی مووچێ ههيڤا پێنج
باسنيوز:
وەزارەتی دارایی لە بارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 و بەرنامەیان بۆ ئەوەی تاوەكو پێش جەژن مووچە بدرێت روونكردنەوە دەدات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 هەمان بەرنامەی چەند مانگی پێشوو دەبێت، گوتی: “وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە کە ھەر 30 رۆژ جارێک مووچەی مووخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش بکات”.
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد, لە دوای 5ی مانگەوە لیستی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، وەكو پێشووتر دابەشكردنی مووچە لە رێگەی دوو لیست دەبێت، لیستێكیان داهاتی سامانە سرووشتیەكان لیستی دووەمیش 317 ملیار دینارەكەی بەغدا دەبێت.
بە پێی زانیارییەكان لە لیستی یەكەمی مووچەی مانگی 5 دا هەریەك لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و پەروەردە و خوێندنی باڵا و مووچەی كەمئەندامان و چەند وەزارەت پێك دێت.
رۆژی 22ی 8ی 2018 جەژنی قوربان دەبێت، سەبارەت بەوەی تاوەكوو پێش جەژن مووچەی هەموو فەرمانگەكان دابەش دەكرێت، سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی گوتی:” ئەو بابەتە دەكەوێتە سەر ناردنی پارەكەی بەغدا، ئەگەر وەكو جەژنی رەمەزان پارەكە زووتر بنێردرێت تاوەكو پێش جەژن مووچەی هەموو لایەك دابەش دەكرێت.
مەدینە ئەیوب، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، هەموو هەوڵێكیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی پێش هاتنی جەژنی قوربان مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەش بكات، گوتی: “لە هەفتەی یەكەمی مانگی 8 دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، ئێمە لەگەڵ ئەوەین پێش جەژن مووچەی هەموو لایەك بدرێت چونكە جەژن لە پێشە و فەرمانبەران پێویستی زۆریان بە پارە دەبێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی