حوزه‌یران 23, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دیاردا غه‌يربوونا هه‌يڤێ ل ھەرێما کوردستانێ دێ روو دەت

دیاردا غه‌يربوونا هه‌يڤێ ل ھەرێما کوردستانێ دێ روو دەت
باسنيوز:

سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، کە دیاردەی مانگگیران لە ھەرێمی کوردستان ڕوو دەدات.

ئەژی چەتۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی، ڕاگەیاند: “کاتژمێر 8 و 14 خولەکی ئێوارەی سبەی ھەینی 27/7/2018، دیاردەی مانگگیران لە ھەرێمی کوردستان ڕوو دەدات”.

دەشڵێت: “کاتژمێر 9 و 30 خولەکی شەو مانگ قۆناغ بە قۆناغ دەچێتە ناوچەی سێبەری تەواوی گۆی زەوی، بەڵام لە کاتژمێر 11 و 21 خولەکی شەو مانگ دەچێتە ناوچەی ھەرە تاریکی گۆی زەوی، بە جۆرێک ڕەنگی مانگ دەگۆڕێ بۆ سوورێکی تۆخ”.

سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان گوتیشی: “کاتژمێر 12ی نیوە شەوی ھەینی لەسەر شەممە 28/7/2018، مانگ لە سێبەری گۆی زەوی دەردەچێ و کاتژمێر 2 و 28 خولەکی بەرەبەیانی شەممە دیاردەی مانگگیران بەشێوەیەکی تەنک بەرەو کۆتایی دەچێت”.

ئەژی چەتۆ باسی لەوەش کرد، کە مانگگیران لە ڕووی زانستییەوە دیاردەیەکی ئاساییە و ھیچ زیانێکی لاوەکی بۆ ژینگە و دەروونی مرۆڤ نابێت، “بۆیە ئەگەر ھاووڵاتییان ئارەزوو لە بینینی دیاردەی مانگگیران بکەن، باشترە دووربین بەکار بھێنن، نەوەک تێلیسکۆپ، چونکە دیمەنێکی زۆر جوانی ھەیە بە تایبەتی لەو کاتەی مانگ دەگیرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi