دراڤێ ھاندانا مامۆستایان دێ ئێته خەرجكرن
K24 – ھەولێر
وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كە لەم چەند رۆژەدا پارەی ھاندانی مامۆستایان خەرج دەكرێت و ھەوڵدەدەن داواكانی مامۆستایان جێبەجێ بكەن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ھەولێر، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “لە ھەوڵی بەردەوامداین بۆ جێبەجێكردنی داواكانی مامۆستایان و لەم چەند رۆژەشدا پارەی ھاندانی مامۆستایان خەرج دەكرێت”.
پێشتریش وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبوو، كە لەم ھەفتەیەدا ھاندانی مامۆستایان خەرج دەكرێت.
لەبارەی خۆپێشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی و شكاندنی بایكۆتی مامۆستایان پشتیوان سادق گوتی: “ھەوڵی جددی دەدەین بۆ چارەسەری گرفتەكانی مامۆستایان و چاوەڕێ دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیك پرۆسەی خوێندن لە سنووری سلێمانی دەست پێبكاتەوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپێشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستیپێكردەوە و لە درووشمەكانیاندا داوا لە حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی عێراق دەكەن، كە مووچەكانیان پێبدرێت.
زیاتر لە مانگێكە بەھۆی بایكۆتی مامۆستایان، پرۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی پەكخراوەل.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی