ئاڵوگۆڕيا بازرگانی ل ناڤبهرا دھۆک و مووسل دا دەست پێ كر
هەولێر-KDP.info-
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێگای نێوان دهۆک و مووسڵ بە فەرمی بکرێتەوە و جموجۆڵی بازرگانییش لەنێوان ھەردوو پارێزگادا دەست پێبکاتەوە.
پێشتر ڕێککەوتنێک کرابوو بۆ هاموشۆی هاووڵاتیان لەو ڕێگایەوە، بەم دواییەش لە دوای رێککەوتنەکە فراوان کرا و رێگاکە بە ڕووی جموجۆڵی بازرگانییشدا دەکرێتەوە.
بەرەکات شەمۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە لیستی برایەتی و پێکەوەژیان دەڵێ، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگای مووسڵ و بەرپرسانی ھێزی پێشمەرگە، بڕیاری کردنەوەی رێگای نێوان دھۆک و مووسڵ دەرچوو.
ئەو بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “ھەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ دەستپێکردنی ئاڵوگۆری بازرگانی. کردنەوەی ئەو رێگایە سودی زۆری بازرگانیی دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان و مووسڵیش “.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکرتی کوردستان لە موسڵ عیسمەت رەجەب بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “دوای ھەوڵێکی زۆر توانیمان ھەموو کارەکانی کردنەوەی رێگای نێوان دھۆک بۆ مووسڵ تەواو بکەین و، بڕیارە (ئەمڕۆ) بە فەرمیی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان دھۆک و مووسڵ دەستپێبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەکاریەک کراوە و بازگەی ئاسایش دادەندرێت و بازگەیەکیش بۆ وەرگرتنی گومرگ دەبێت، ئەمەش سودێکی زۆری دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان بەتایبەت بۆ بازرگانانی دھۆک بۆ ئەوەی کاری بازرگانی بکەن.”
ڕەجەب دەشڵێ، رێگای باشیکیش دەکرێتەوە و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەتوانن لەو رێگایەشەوە ھاتوچۆ بۆ مووسڵ بکەن، بۆ ئەومەبەستەش رەزامەندیی دراوە و لە دوو رۆژی داھاتوو رێگاکە دەکرێتەوە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی