سه‌رۆك بارزانی و شانده‌كێ رۆژئاڤايێ كوردستانێ كۆمبوون
باسنيوز:
سه‌رۆك بارزانی، له سه‌لاحه‌ددین له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كوردی سووریا، كۆبوویه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/2/2018، سه‌رۆك بارزانی، له سه‌لاحه‌ددین له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كوردی سووریا كۆبوویه‌وه و له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ڕۆژئاوا و شاری عه‌فرین تاوتوێ كرا.
هاوكات له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بیروڕا له‌باره‌ی ئایندهی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات و هاوكێشه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ئاڵوگۆڕ كرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندی میوان كورته‌یه‌كیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها لایه‌نه سوورییه‌كان و چالاكییه سیاسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی كوردی سووریا بۆ سه‌رۆك بارزانی خسته‌ڕوو، سه‌رۆك بارزانیش له گوته‌یه‌كدا ڕۆشنایی خسته‌سه‌ر ئاینده و ته‌حه‌دییاتی به‌رده‌م گه‌لی كورد له سووریا و ئامۆژگاریی پێویستی له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی شاندی میوان كرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی