پێله‌كا بهێزا باران بارینێ روو ل ته‌ڤاهيا عێراقێ دكت
نه‌وا:
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق پێشبینی ده‌كات له رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه شه‌پۆلێكی باران بارین وڵاته‌كه بگرێته‌وه.
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رماش به‌راورد به رۆژێك پێشتر كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی باكور و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ودا ئه‌گه‌ری باران بارین و هه‌وره بروسكه هه‌یه.
به هه‌مان شێوه كه‌شوهه‌وای رۆژی دووشه‌ممه وه‌ك رۆژی پێشتری ده‌مێنێته‌وه و رۆژی سێشه‌ممه‌ش پێشبینی ده‌كرێت باران بارین له سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستپێبكات و پله‌ی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه. له ناوچه‌كانی باكوریش باران بارینه‌كه چڕده‌بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی