حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فازل میرانی: ریفراندۆم به‌لگه‌نامه‌یه‌كا مێژووییه‌

فازل میرانی: ریفراندۆم به‌لگه‌نامه‌یه‌كا مێژووییه‌
K24- هه‌ولێر:

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: زیاتر له‌ 90%ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ریفراندۆمدا ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ دا و ئه‌مه‌ش مافێكی سرووشتی هه‌موو گه‌لانی جیهانه‌، هه‌وره‌ها گوتی: ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بوونه‌ته‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك و له‌ لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا تۆماركراون.

میرانی كه‌ ئه‌و لێدوانه‌ی له‌ چله‌ی ماته‌مینی عه‌لی عه‌بدوڵڵا جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێشكه‌شكرد، گوتی: داواكاری كورد بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ لاوازی كورد نییه‌ كه‌ هه‌ندێك وا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ كه‌سانی پاك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سڵناكه‌نه‌وه‌ و كه‌سانی به‌هێز هه‌میشه‌ ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانوستانن.

میرانی گوتی: به‌هه‌ره‌شه‌ و سزادانێكی به‌كۆمه‌ڵ ناتوانرێت هه‌یبه‌ت و ئیراده‌ی گه‌لێك بشكێندرێت، به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد، كه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی سه‌رخستنی ئیراده‌ی خۆیداوه و له‌ ئاینده‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت‌.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ختی كرده‌وه‌، ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆم بوونه‌ته‌ واقعێك و پێویسته‌ هه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ پشتگیری لێ بكه‌ین و گوتی، رووداوه‌كانی دوای 16ی ئوكتۆبه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی دوژمنانه‌ كه‌ ئیراده‌ی گه‌لی كورد به‌ تانك و تۆپ ناڕوخێت و له‌ناو ناچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi