فرۆكێن شه‌رى ب هه‌زاران بهلاڤۆك ل به‌ره‌يێ راستيێ مووسلێ به‌ردان
ZNA – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ئاشكرای كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق هه‌زاران بڵاوكراوه‌یان له‌به‌ری راستی شاری موسڵ بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كات له شوێنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌و شانه‌یه له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێـت، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقی هه‌زاران بڵاوكراوه‌یان له ناوچه جیاجیاكانی به‌ری راستی شاری موسڵ بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و شانه‌یه وتیشی، ئه‌و بڵاوكراوانه هه‌ندێك ئامۆژگاری بۆ هاوڵاتیان تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له مه‌ترسی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان به‌دوور بگرن و سه‌لامه‌ت ده‌ربچن.
له ئێستادا هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی فراوانیان بۆ رزگاركردنی شاری موسڵ ده‌ست پێكردوه و به‌رده‌وامه، له 19 شوباتی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاری ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازی بۆ رزگاركردنی به‌ری راستی شاره‌كه راگه‌یاند.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی