ژێده‌ر:ژبه‌ر هێرشه‌كا كیمیایيا تیرۆرستێن داعشێ ل مووسلێ 6 سه‌رباز برینداربوون
كوردستان تى ڤى
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند كه رێكخراوی تیرۆرستی داعش رۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌ری راستی شاری موسڵ به چه‌كی كیمیایی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه عێراقیه‌كان و شه‌ش سه‌ربازی عێراقی بریندار بوون .
هاوكات سه‌رچاوه‌كانی هه‌وڵ بڵاویشیان كرده‌وه كه ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ دووه‌مین جاره له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا به گازی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراو هێرش بۆ سه‌ر هێزه عێراقیه‌كان ده‌كات .
له‌مباره‌یه‌وه یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێسی راگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشه‌كه شه‌ش سه‌رباز برنداربوون و به ئازاری هه‌ناسه‌دانه‌وه ده‌ناڵێنن .
وته‌بێژه‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه برینداره‌كان له كلینیكێكی مه‌یدانی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر جۆری ئه‌و گازه‌ی به‌كارهاتووه ده‌ستی پێكردووه .
له هه‌مان كاتدا سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و هێرشه موشهكهییه به گازی كلۆر ئه‌نجامدراوه و به‌ره‌و گه‌ره‌كی ئهلعبار ئاراسته‌كراوه .
له لایه‌كی دیكه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه داعش به‌به‌كارهێنانی موشه‌كی پڕكراو به گازی كیمیایی ژه‌هراوی هه‌وڵیان داوه رێگری له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی هێزه‌كانی عێراقی بگرن به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كه‌ی سنوردراو بووه و نه‌بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هیچ كه‌سێك، ته‌نها چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی فیدراڵی به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاند كه تیرۆرستانی داعش چه‌كی كیمیاییان له گه‌ره‌كه‌كانی عروبه و باب جهدیهوه ئاراسته كردووه .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی