شاندهكێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ سەرهدانا بەرازیل دکت
ZNA-ھەولێر
شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەرازیل دەکات و چاودێریی گۆشتی ئەو وڵاتە دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، رۆژی دووشەممە 17.4.2017، عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ لەگەڵ جێگری باڵیۆزی بەرازیل لە عێراق، کۆ بووەتەوە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شاندەکە بە مەبەستی “بەهێزکردنی پەیوەندییە کشتوکاڵییەکان”ی نێوان هەولێر و برازیلیا و روونکردنەوە لەبارەی “ئابڕووچوون”ی ژمارەیەک کۆمپانیای گۆشتی بەرازیلی، سەردانی کوردستانی کردووە.
عەبدولستار مەجید بە شاندەکەی راگەیاندووە، کە وەزارەتەکەی هاوردەکردنی گۆشتی بەرازیلی قەدەغە نەکردووە، تەنیا دەیەوێ لە جۆر و حەڵاڵیی گۆشتی بەرازیلی دڵنیا بێت.
پێشتر ژمارەیەک کۆمپانیای بەرازیلی گۆشتی ماوە بەسەرچوویان بۆ هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک وڵاتی دیکە هەناردە کردبوو و وەزیری کشتوکاڵیش رایگەیاندووە، شاندێکی وەزارەت “بۆ دڵنیابوون و ئاگاداربوون” لە جۆری ئاژەڵەكان، ناوی سەربڕخانەكان و حەڵاڵیی سەربڕینیان، سەردانی بەرازیل دەکات، تاوەکو مۆڵەت بە کۆمپانیا بەرازیلییەکان بدرێت گۆشت هەناردەی کوردستان بکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی