حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

خاچا سوورا نێڤ دەولەتی: داعش چەكێ كیمیایی بكارئينايه‌

خاچا سوورا نێڤ دەولەتی: داعش چەكێ كیمیایی بكارئينايه‌

رووداو ـ هەولێر
لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەهۆی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن داعش دژی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەبەری راستی شاری موسڵ، 7 كەس برینداربوون.

لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “لە دوو رۆژی رابردوودا رێكخراوی داعش لەبەری راستی شاری موسڵ چەكی كیمیایی دژی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەكارهێناوەو لە ئەنجامدا 5 منداڵ و دوو ئافرەت بەهۆیەوە برینداربوونە، تیمەكانی لیژنەی پزیشكی سەر بە رێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتیش پشتگیری خۆی نیشانداوە بۆ هاوكاریكردنی تیمە پزیشكییە خۆجێیەكان كە لە نەخۆشخانە چارەسەری بەركەوتووانی مادەی كیمیایی دەكەن.”

لە كانوونی دووەمی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە بەری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ دەستیان بەسەر كارگەیەكی بەرهەمهێنانی گازی خەردەل و كۆگایەكی مووشەكدا گرت.

لە 3-ی ئایاری رابردووش رێكخراوی قەدەخەكردنی چەكی كیمیایی هۆشداریدا لە دروستكردنی چەكی كیمیایی و بەكارهێنانی لەلایەن داعشەوە لە عێراق و سووریا و رایگەیاند “تیمەكانی بەدواداچوونی راستییەكانی سەر بە رێكخراوی قەدەخەكردنی چەكی كیمیایی بەڵگەیان دەستكەوتووە لەسەر بەكارهێنانی گازی خەردەل لە شەڕەكانى لە سووریاو عێراق، ئەمەش دەیسەلمێنێت كە داعش تەكنەلۆژیا و زانیاریی پێویستی هەیە لەمڕووەوە، سەرەڕای ئەو مادانەی دەكرێت لە دروستكردنی چەكی كیمیایی بەكاربهێندرێن”.

بەدرێژایی شەڕی داعش، چەندینجار ئەو رێکخراوە ماددەی کیمیایی دژی پێشمەرگە بەکارهێنا کە بووە هۆی بریندار بوونی چەندین پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕی دژی داعش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi