پێشمه‌رگه‌ى ته‌مامبوونا ئه‌ركێن خۆ ل ئۆپه‌راسیۆنا مووسلێ راگه‌هاند
خه‌ندان
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌واوبوونی ئه‌ركی هێزه‌كانی له هه‌ر چوار میحوه‌ری خازر و باشیك و ناوه‌ران و تلسقۆف له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ راگهیاندو جه‌ختده‌كاته‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كه هێزی پشتیوانی ده‌بن.
17ی مانگی رابردوو، پرۆسەی فراوانی هێزی پێشمەرگە لەخازرو بەهەماهەنگی هێزەكانی سوپای عیراق لەگوێڕو گەیارەوە دەستیپێكرد، ئەوەش وەكو قۆناغی یەكەمی ئازادكردنی موسڵ؛ دووەم گەورەترین شاری عیراق كە لەناوەڕاستی ساڵی 2014ەوە كەوتۆتە دەست داعش.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌نیا له‌دوو هه‌فته‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا توانییان 28 گوندی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه به‌روبه‌ری زیاتر له 500 كیلۆمهترچوارگۆشه.
هاوشانی پێشمه‌رگه، هێزه عیراقیه‌كانیش تائێستا نزیكه‌ی 100 گوند‌و ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه به‌ڕووبه‌ری زیاتر له‌هه‌زار كیلۆمه‌تر، له‌ئێستاشدا پێشڕهویهكان گه‌یشتوونه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵ.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به خه‌ندان-ی راگه‌یاند “هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌و سنوورانه‌ی بۆی دیاریكرابوو ئازادیكردوون ئه‌ركی خۆیان ته‌واو كردووه، تا ئه‌و سنووری رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه پێشمه‌رگه ناوچه‌كانی ئازاد كردووه”.
هێزی پێشمه‌رگه دوای ئازادكرنه‌وه‌ی روبه‌رێكی به‌رفراوان ماوه‌ی 11 رۆژه گه‌مارۆی ناحیه‌ی باشیكی داوه كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ. هه‌فته‌ی رابردوو مه‌سعود بارزانی له‌چیای زهرتهكهوه به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند باشیك له‌رووی سه‌ربازییه‌وه كه‌وتووه به‌ڵام په‌له ناكه‌ن له چونه ناویه‌وه له‌به‌ر مه‌ترسی بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت رایگه‌یاند، بۆ چونه ناو ناحیه‌ی باشیك كه له‌ژێر گه‌مارۆی پێشمهركهدایه پلانیان هه‌یه، به‌ڵام ناتوانن ئاشكرای بكه‌ن.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و عیراق، هێزی پێشمه‌رگه ناچێته ناو شاری موسڵه‌وه‌و ته‌نها سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵی ده‌چنه ناو شاره‌كه‌وه. هێزه عیراقیه‌كان دوێنێ یه‌كه‌م گه‌ڕه‌كی موسڵیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سێ میحوه‌ره‌وه هێرشیان به ئاڕاسته‌ی رزگاركردنی به‌شی چه‌پی موسڵ ده‌ستپێكرد.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه، تائێستا ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه هێزی پشتیوانی ده‌بێت بۆ هێزی عێراق و له‌و سنوره‌ی بۆی دیاریكراوه زیاتر ناڕوات “ئه‌گه‌ر سوپای عێراق داوای یارمه‌تی بكات و فه‌رمانده‌یی گشتی بڕیار بدات ئه‌وا بۆ چوونه ناو موسڵ بڕیاری دیكه ده‌بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی