فازل بەرواری:ئەبوبەکر بەغدادی ل قەزا بەعاجە
باسنيۆز:
دەزگای هەواڵگریی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە ئەبوبەکر بەغدادی، کەسی یەکەمی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، لە مووسڵ نەماوە و بەرەو بەعاج ڕۆیشتووە. بەرپرسێکی حزبیش دەڵێت: “زانیاری سەرەتایی هەیە لە نێوان سێ شوێن بینراوە”.
فازڵ بەرواری، بەرپرسی هێزی ئاڵتونیی سەر بە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، زانیاریی تەواویان لا هەیە کە ئەبوبەکر بەغدادی لەناو شاری مووسڵ نەماوە و ئێستا لە تەلەعفەر و بەعاج دایە.
لەلایەن خۆشەوە غەیاس سورچی، فەرماندەی یەکەی 70ی پێشمەرگە و بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەغدادی لەناو شاری مووسڵ و تەلەعفەر و بەعاج ماوە و بینراوە، بەڵام بەهۆی ترسی لە پێشڕەوییەکانی هێزەکان بۆ ناو شاری مووسڵ، جێگۆڕکێ دەکات”.
ئاماژەشی بەوە کرد کە پەیامەکەی بەغدادی زۆر لەناکاو بووە و ئەوەی ئاشکرا کرد: “دیارە کە داعش بەرەو ڕاکردن و جێهێشتنی مووسڵە بۆیە بەغدادی لە هەڵاتن و کشانەوە هۆشدارییان پێ دەدات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی