چه‌ند لژنه‌یه‌ك ل ناڤبه‌را هه‌رێما كوردستانێ و به‌غدا دا دێ ئێنه دروستكرن
باسنيۆز:
ئه‌مڕۆ، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بڕیاری پێكهێنانی چه‌ند لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان دا.
ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه (2016/11/3)، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، بڕیاردرا چه‌ند لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوانیان دروست بكرێت.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵای كوردستان، ڕایگه‌یاند: “ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی ڕه‌سمی وه‌زیرێكی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئێراقییه بۆ كوردستان، هیوام ئه‌وه‌یه ئه‌مه سه‌ره‌تاییه‌كی باش بێت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر هیله گشتی و ستراتیژییه‌كانی داهاتووی نێوانمان ڕێككه‌وین”.
د.عه‌بدولڕه‌زاق عه‌بدولجه‌لیل، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عێراق، له كۆبونه‌وه‌كه گوتی: “هیوادارم ئه‌م سه‌ردانه‌مان ده‌رگای خێر به‌ره‌و ڕووی هه‌ردوو لامان بكاته‌وه، بۆیه ئیستا ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان بۆ داهاتووی خوێندنی باڵا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، چونكه گه‌شه‌پێدانی وڵات و كۆمه‌ڵگه له خویندنی باڵا‌و په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێ ده‌كات”.
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ، بڕیاردرا، بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌شیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كیشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق دا، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی دانپیانان به‌زانكۆكانی یه‌كتر، دۆخی دارایی مامۆستایان، پرۆگرامه‌كانی خوێندن، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش و سه‌رپه‌رشتیاری هاوبه‌ش، سوود وه‌رگرتن له توێژینه‌وه و نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرای یه‌كتر، هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له‌و زه‌مالاتانه‌ی پێشكه‌ش به عێراق ده‌كرێت، كرا.
هه‌ر له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كاندا، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی هه‌ردوو وه‌زیر، لێژنه‌یه‌كی باڵا پێكهێنانی (٧) لێژنه‌ی پسپۆڕیش درا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی