راگەهاندنا وەزارەتا تەندروستی ده‌ربارەی ئۆپەراسیۆنا مووسلێ
باسنيۆز:
ئەمڕۆ دووشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند له گشت میحوه‌ره‌كاندا ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنەوەی موسڵ.
دكتۆر خاڵس قادر به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگەیاند بەئامادەبوونی 22 ئۆتۆبێلی فریاکەوتن و هاوکاریی 100 کارمەند و ٦ پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری و شکاوی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنەوەی موسڵ دەكەن.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌ت دەڵێ ئەوان لە میحوەرەکانی باشیک و خازر تیمەکانیان دابەش کردووە و لەگەڵ هەر دەستەیەکی هێرشی پێشمەرگە راستەوخۆ یەک ئامبوڵانس و دوو کارمەند لەگەڵیان دەبن، لە پشت هێرشەکانیشەوە نەخۆشخانەی گەرۆکیان داناوە کە پزیشکەکان لەوێ ئامادەن و نەشتەرگەری بچوک ئەنجام دەدەن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه پێویستی به هاوكاری زیاتر بوو، ئه‌وان توانای هاوكاری زیاتریان هه‌یه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنەوەی موسڵ بەبەشداری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەستی پێكرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی