مەسرور بارزانی: پێشمەرگە ل وان ناوچان دێ مينت کو ئيمرۆ کۆنترۆل كرين
ZNA-ههولێڕ
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، پێشمەرگە لەو ناوچانەدا دەمێنێتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٧\١٠\٢٠١٦ کۆنتڕۆڵی کردووەتەوە.
مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تەلەفزیونیدا کە لە میانی سەردانەکەی بۆ میحوەری خازری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە کرد: ”ئەو ناوچانەی ئەمڕۆ پێشمەرگە کۆنتڕۆڵی کردووەتەوە، تێیدا ناکشێتەوە و دەمێنێتەوە“. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە داھاتوودا لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی عێراقی دەکرێت و ئەو شوێنانەی لەمەودوا ئازاد دەکرێن، ئەگەر پێویست بکات، تێیدا دەمێنێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی